عێراقگرنگترین

وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە دهۆک دەستپێدەکات

ئاهەنگێکی گەورە لە یاریگای دهۆک بەڕێوە دەچێت

Yariga App

یاریگا –

وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە دهۆک دەستپێدەکات و ئاهەنگێکی گەورە بۆ دەستپێکی خولەکە لە یاریگای دهۆک بەڕێوە دەچێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی دهۆک بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کردووە، یاریی کردنەوەی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە دهۆک بەڕێوە بچێت و فیدراسیۆنەکەش رەزامەندیی سەرەتاییان داوە، سبەی لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەمبارەیەوە دەکرێت.

سبەی دووشەممە (26ـی ئاب/ئۆگەستی 2024) لە بە‌غدا، عەبدوڵا جەلال سەرۆکی یانەی دهۆک لەگەڵ عەدنان درجال سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پێشنیازەکەی یانەی دهۆک دەکەن و لەبارەی پلان و وردەکارییەکان گفتوگۆ دەکەن.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی ئاگادار زانیویەتی، رۆژی 22ـی مانگی داهاتوو لە یاریگای دهۆک وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە ئاهەنگێکی گەورە دەستپێدەکات، چەند گۆرانیبێژێکی گەورەی کوردستان و عێراق بەشداریی ئاهەنگەکە دەکەن، هەریەکە لە رەحمە ریاز خانمە گۆرانیبێأی عێراقی و ئەلەند حازم گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد پێشنیاز کراون بۆ ئەوەی بەشداریی ئاهەنەگەکە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button