ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤیدیۆ: یوڤێنتۆس ئەستێرەی یەکەمی فیۆرەنتینای گواستەوە

Yariga App

یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی تواناکانی نیکۆ گۆنزالێزی ئەستێرەی فیۆرەنتینای بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ نیکۆ گەیشتە شاری تورین  و بڕیار وایە راستەوخۆ مەشقە پزیشکییەکانی بۆ ئەنجام بدرێت. ناوبراو پارساڵ ئاستێکی بەرزی لەگەڵ ڤیۆلا نیشاندا و لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتینیش بوو بۆ کۆپا ئەمێریکا.

بەگوێرەی سکای سپۆرت ئیتاڵیا، گواستنەوەکە بەشێوەی خواستنە بەڵام یۆڤی دەتوانێت بەرامبەر بە 38 ملیۆن یۆرۆ لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا بیکاتە هەمیشەیی.

نیکۆ لە 2021دا روویکردە فیۆرەنتینا و لەم ماوەیەدا 125 یاری ئەنجامداوە و 38 گۆڵیشی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button