ئه‌مریکاگرنگترین

ڤیدیۆ؛ رۆیس لە یەکەم یاریی بە درێسی لۆس ئانجلێس گالاکسی گۆڵێک و ئەسیستێکی کرد

سێ خاڵی یارییەکەی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

مارکۆ رۆیس لە یەکەم یاریی بە درێسی لۆس ئانجلێس گالاکسی کە وەکو یاریزانی یەدەک بەشداریی کرد، گۆڵێک و ئەسیستێکی کرد.

مارکۆ رۆیس یاریزانی ئەڵمانی پێشووی بۆڕووسیا دۆرتموند لە یەکەم یاریی بە درێسی لۆس ئانجلێس گالاکسی لە خولی ئەمریکی (MLS) بەرامبەر ئاتڵانتا یونایتد کە لە خولەکی 62 هاتە ناوەوە، گۆڵێک و ئەسیستێکی کرد و سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە.

رۆیس دوای ئەوەی خولەکی 62 هاتە ناو یاریگا، لە خولەکی 76 گۆڵی یەکەمی بۆ ریکی پویج دروستکرد، دواتر لە خولەکی 84 گۆڵی دووەمی یارییەکەی تۆمارکرد، کە گۆڵی یەکەمی بوو بە درێسی یانە ئەمریکییەکە تۆماری بکات.

ئەستێرە ئەڵمانییەكە پێش ئەوەی روو لە خولی ئەمریکی بکات، لەگەڵ دۆرتموند بەشداریی 429 یاریی كرد و توانی 170 گۆڵ و 131 ئەسیست بكات.

لۆس ئانجلێس دوای بردنەوەکەی بەرامبەر ئاتڵانتا یونایتد کە 2-0 بردنەوەی بەدەستهێنا، بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ پێشەنگی خۆی لە کۆمەڵەی رۆژئاوای خولی ئەمریکی قایمتر کرد و پێنج خاڵ لەپێشەوەی لۆس ئانجلێس ئێف سی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button