بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مەکتۆمینای بە گرێبەستێکی چوار ساڵی لەگەڵ یانەیەکی ئیتاڵی رێککەوتووە

Yariga App

یاریگا –

گۆڕانکارییەکان بۆ گواستنەوەی سکۆت مەکتۆمینای خێرا روودەدەن و یانە خوازیارییەکانی رکابەرییەکانیان گەیاندووەتە قۆناخی کۆتایی.

لە چەند رۆژی رابردوودا سەرچاوەکان لە ئیتاڵیاوە بڵاویانکردەوە کە یانەی فوڵهام رازی بووە بڕە پارەی 30 ملیۆن پاوەند بدات بۆ گواستنەوەی یاریزانە سکۆتلەندییەکە و گوایە کێبڕکێکەی لە ناپۆلی بردووەتەوە.

بەڵام ئەمڕۆ سەرچاوەی نزیک لە یانە ئیتاڵییەکە ئاشکرایکردووە کە مانجێستەر یونایتد بە 25 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ ناپۆلی رازی بووە و خودی مەکتۆمینایش پێشتر لەگەڵ ئەو یانەیە بە گرێبەستێکی چوار ساڵی رێککەوتوون.

مان یو پێویستی بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە هەیە لە ئێستادا، بەوەی چاوی لەوەیە بە پارەکەی بتوانێ نزیکەی نیوەی تێچووی گواستنەوەی ئێدەرسنی ناوەڕاستکاری ئاتاڵانتای دەستکەوێت کە نیازی لە گواستنەوەی هەیە.

سکۆت وەرزی رابردوو لەگەڵ مانچیستەر لە 32 یاری خولی ئینگلیزیدا توانی 7 گۆڵ و ئەسیستێک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button