دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یانەیەکی ئیسپانی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ هەمڵس

Yariga App

یاریگا –

لە ئیسپانیاوە گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی ماتس هەمڵس گەشتووەتە ئاستێکی پێشکەوتوو.

یاریزانە 35 ساڵانەکە مانگی یۆنیۆ دوای کۆتاییهاتنی وەرزی رابردوو بروسیا دۆرتمۆندی جێهێشت کاتێک گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانە بەسەرچوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی زە ئاتلێتیک، ئێستا یانەی ریاڵ سۆسیداد لە گفتوگۆی پێشکەوتوودایە لەگەڵ هەمڵس.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، کێشەی یاریزانە ئەڵمانییەکە لە ئێستادا ماددە نییە، بەڵکو تەنها بیری لە دابینکردنی باشترین چارەسەرە بۆ خێزانەکەی و منداڵەکانی کە تەمەنیان لە چوونە قوتابخانە نزیک دەبێتەوە.

سۆسیداد کە لە دوو یاری سەرەتای وەرزەکە تا ئێستا یارییەک براوە و یەکێکیش دۆڕاوە، بەدوای بەرگریکارێکدا دەگەڕێت بەتایبەت دوای رۆشتنی روبن لو نورماد بۆ ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

گواستنەوەی هەمڵس لەلایەن سۆسیدادەوە هیچ تێچوویەک، جگە لە مووچە، لەسەر خەزێنەی یانە باسکیەکە ناکەوێ بەوپێیە هەمڵس لە ئێستادا یاریزانێکی ئازادە لە بازاڕەکەدا.

لە ماوەی رابردووشدا یانەی برایتنی ئینگلیزی زۆرترین دەنگوباسی لەسەربوو کە نزیک بوون لە گواستنەوەی هەمڵس.

بابەتی زیاتر

Back to top button