ئاسیاعێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

شاندی هەڵبژاردەی عێراق بۆ کردنەوەی کەمپێکی مەشق و راهێنان بەرەو دەوحە بەڕێکەوت

Yariga App

یاریگا –

شاندی هەڵبژاردەی عێراق بۆ کردنەوەی کەمپێکی مەشق و راهێنان بەرەو دەوحە بەڕێکەوت کە تەنیا یاریزانە ناوخۆییەکان بانگهێشتکراون.

شاندی هەڵبژاردەی عێراق نیوەرۆی ئەمڕۆ لە بەغدا بەرەو دەوحە بەڕێکەوت، بۆ ئەوەی لەوێ بۆ ماوەی 8 رۆژ کەمپێکی مەشق و راهێنان بکەنەوە و خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەکە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکات.

لیستی سەرەتایی خیسۆس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە 21 یاریزان پێکدێت و دواتر راهێنەرە ئیسپانییەکە بەشێکیان بانگهێشت دەکات بۆ ئەوەی هاوشانی ئەو 11 یاریزانەی بانگهێشتی کردوون لە لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناخی سێیەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی عومان و کوێت ببنەوە.

چورا یاریزانی کورد بەشداریی کەمەپەکە دەکەن کە بریتین لە ئاکام هاشم (شوڕتە)، هیران ئازاد (قوە جەوییە)، پاشەنگ عەبدوڵا (دهۆک) و ئوسامە رەشید.

لیستی سەرەتایی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ کەمپی دەوحە:

گۆڵپارێزان: جەلال حەسەن، حوسێن حەسەن، عەلی کازم

بەرگریکاران: ئاکام هاشم، رێبین سولاقا، مستەفا سەعدوون، ئەحمەد یەحیا، ئەحمەد مەکنزی، سەعد ناتق، زەید تەحسین، مەناف یونس

ناوەڕاستکاران: سەفا هادی، ئەمجەد عەتوان، حوسێن عەبدولکەریم، لوئەی عانی، ئوسامە رەشید، محەمەد تائی، پاشەنگ عەبدوڵا، هیران ئەحمەد

هێرشبەران: محەمەد قاسم، موهەنەد عەلی

کاساس لەبارەی لیستی سەرەتاییەکەی پێشتر گوتبووی:

لیستی ئێستای یاریزانان کۆتایی نییە، بەڵکو تەنیا بۆ کەمپی مەشقی دەوحە دەبێت. باشترینەکان هەڵدەبژێردرێن و دواتر لیستی کۆتایی بۆ یارییەکانی بەرامبەر عومان و کوێت رادەگەیێندرێت. بەهۆی تەواوبوونی یارییەکانی خولی عێراقی لە مانگی رابردوودا، وایکردووە زۆربەی یاریزانان پشووێکی نەرێنی بدەن، پێویستە جارێکی دیکە هەڵسەگاندنیان بۆ بکەم. هەوڵدەدەین بە باشترین شێوە ئامادەیان بکەین و دواتر لەگەڵ کۆمەڵێک یاریزانی پیشەگەر کە ئێستا یاری لەگەڵ یانەکانیان دەکەن، لیستی کۆتایی دەستنیشان دەکەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button