ئیسپانیاگرنگترین

یامال: نیکۆ ویڵیامس هۆکاری گۆڵەکەم بوو

''سەرەڕای هەموو شتێک، من و ویڵیامس هاوڕێین''

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال هۆکاری گۆڵەکەی لە یاریی رابردووی نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیک بیلباو، بۆ خاڵێکی لاوازی نیکۆ ویڵیامس دەگەڕێنێتەوە.

یامال گۆڵی یەکەمی یارییەکەی بە شووتێکی دوورکرد و بارسا یارییەکەی 2-1 بردەوە.

یامال لە دووری 20 یاردە شووتێکی بەهێزی ئاڕاستەی گۆڵی ئاتلێتیک کرد و تۆڕەکەی هەژاند، یامال هۆکاری سەرەکی بۆ لاوازی ویڵیامس لە بەرگریکردن دەگەڕێنێتەوە، چونکە نەیتوانی بە تەواوی بۆشاییەکەی لەبەردەم دابخات و رێگری لە شووتەکەی بکات، لە دوای یارییەکە یامال گوتی

بە بردنەوەی تیمەکەم زۆر دڵخۆشم، گرنگە یەکەم یاری لە یاریگای خۆت ببەتەوە. نیکۆ ویڵیامسم بینی و دەزانم لەڕووی بەرگرییەوە زۆر باش نییە، دواتر بۆشاییەکی شووتم بینی و ئاڕاستەی گۆڵم کرد. یارییەکان بە ژمارەی گۆڵ یەکلاییدەکرێنەوە، بەڵام من و نیکۆ دوو هاوڕێی باشین.

بارسێلۆنا زۆر هەوڵی گواستنەوەی ویڵیامسیدا، بەڵام یاریزانەکە مانەوەی لە یانە باسکییەکە پشتڕاستکردەوە و دانی ئۆلمۆی گواستەوە، کە تاوەکو ئێستا بەهۆی کێشەی تۆمارکردنی ناوی لە لالیگا، بەشداری یارییەکانی لەگەڵ بارسا نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button