ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاری لیڤەرپوول V برێنتفۆرد; دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لیڤەرپوول و برێنتفۆرد لە دووەم یاری خۆیان لە وەرزی نوێی پرێمەرلیگ رووبەرووی یەك دەبنەوە.

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری برێنتفۆرد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئارنە سڵۆت لە یەكەم یاڕی خۆیدا لە پرێمەرلیگ رووبەرووی ئیپسویچ تاون بوونەوە و یارییەكەشیان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بردەوە.

لیڤەرپوول هیچ گرێبەستێكی نوێی بۆ سڵۆت نەكردووە و بە هەمان ئەو یاریزانانەی لەبەردەستی كڵۆپ بوون یاری دەكات.

لەبەرامبەردا تۆماس فرانك بە بردنەوە دەستیان بە وەرزی نوێی پرێمەرلیگ كرد كاتێك لە یاریگای خۆیان میوانداری كریستاڵ پاڵاسیان كرد و یارییەكەیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

هیچ پێكانێك لە ریزەكانی تیمەكەی ئارنە سڵۆت نیە، گومان لە بەشداریكردنی كوانسا بەهۆی ئازاری ماسولكەكانیەوە دەكرێت.

چاوەڕوان دەكرێت تیمەكەی سڵۆت بە هەمان پێكهاتەی یاری یەكەم بچنە یاریگا و تەنیا یەك گۆڕانكاری تێدا بكرێت كە كۆناتێ لە جێگای كوانسا یاری بكات.

لە بەرامبەردا تۆماس فرانك بە بێ هێرشبەری یەكەمی یانەكەی ئیڤان تۆنی دەچێتە یاریگا، كە تاوەكو ئێستا داهاتووی یاریزانە ئینگلیزیەكە یەكلایی نەبووەتەوە و نازاندرێت پەیوەندی بە خولی سعودیەوە دەكات یاخوود نا.

هەروەها سێ یاریزانی بەهۆی پێكانەوە ناتوانن بەشداری بكەن ئەوانیش بریتین لە جۆشوا داسێلڤا، تیاگۆ و ریكۆ هێنری.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

لیڤەرپوول

ئالیسن

ئارنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن

سۆبۆسلای ، گراڤنبێرخ ، ماك ئالیستەر

سەڵاح، جۆتا، دیاز

برێنتفۆرد

فلێكین

كۆلێنس، پینۆك، ئایەر

رۆێرسێلڤ، ییێنسن، نۆرگارد، یانلێت، لێویس پۆتەر

ئێمبویمۆ، ویسا

پێشتر لیڤەرپوول و برێنتفۆرد لە 10 یاری رووبەرووی یەك بوونەتەوە لە هەشت یاری رێدز براوە بووە و لە یەك یاریش برێنتفۆرد و یارییەكیش یەكسان بوون.

محەمەد سەڵاح بە پێنج گۆڵ گۆڵكاری رووبەڕووبوونەوەكانی نێوان هەردوو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button