یاریگا –
ئەمڕۆ وۆڵڤز و چێڵسی لە دووەم یاری خۆیان لە وەرزی نوێی پرێمەرلیگ رووبەرووی یەك دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان وۆڵڤز لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
لە یەكەم یاری خۆیدا لەگەڵ چێڵسی ئێنزۆ مارێسكا لە پرێمەرلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی تووشی دۆڕان بوو كاتێك لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆیان میوانداری پاڵەوانی وەرزی رابردوویان كرد و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەیان دۆڕاند.
لە بەرامبەریشدا وۆڵڤز لە یەكەم یاری وەرزی نوێی پرێمەرلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ یارییانكرد و بە هەمان ئەنجام بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكە لە بەرژەوەندی گەنەرز كۆتایی پێهات.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان:
گاری ئۆنیڵ راهێنەری گورگەكان لە تواناكانی نێڵسن سێمێدۆ بێ بەش دەبێت، كاتێك لە كۆتا یاری وەرزی رابردوو بە كارتی سوور كرایە دەرەوە و یارییەكەی بەرامبەر چێڵسی دووەم یارییە كە ناتوانێت بەشداری بكات، چاوەڕوان دەكرێت مات دۆهێرتی لە جێگای یاری بكات.
هەروەها لە تواناكانی ساسا كالادیچ و ئێنسۆ مێدینا بێ بەش دەبێت.
بەهەمان شێوەی سێمێدۆ لەبەرامبەردا رێس جەیمس بەهۆی كارتی سوورەوە ناتوانێت بەشداری بكات.
بێن چیلوێل، تریبۆ چالۆبا و رەحیم ستێرلینگ ئەو یاریزانانەن كە مارێسكا پشتیان پێ نابەستێت.
كۆڵ پاڵمەر لە كۆتا یاری بلووز بەرامبەر سێرڤێت تووشی پێكان بوو بەڵام راهێنەرەكەی چێڵسی پێی وایە پێكانەكەی بچووكە و هیوادارە لە یاری بەرامبەر وۆڵڤز بتوانێت بەشداری بكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراو
وۆڵڤز
خۆسێ سا
دۆهێرتی، مۆسكوێرا، تۆتی، ئایت نوری
جواو گۆمێس ، ماتیۆس كونها، لێمینا
هوانگ هی چان، خۆرخین لارسن، رۆدریگۆ گۆمێس
چێڵسی
سانچێز
گوستۆ، فۆفانا، كۆڵویڵ، كۆكۆرییا
ئینزۆ، لاڤیا، كایسێدۆ
پاڵمەر، جاكسن، ئێنكونكو
پێشتر چێڵسی و وۆڵڤز 81 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە، بلووز لە 30 یاری براوە بووە ووۆڵڤزیش لە 31 یاری و لە 20 یاریش یەكسان بوون.