دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ڤینی کۆتای بڕیاردەدات و ئالیسن ناچێتە سعوودیە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێکی ئێڤەرتن دەدات، یوڤێنتوس ئۆفەری فەرمی دەداتە ئەستێرەیەکی ئینگلیزی و ئارسیناڵ داوای هێرشبەرێکی دیکە دەکات…

ڤینیسیۆس جونیۆر تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە چاوەڕێ دەکات، ئینجا بڕیار لەسەر چوون بۆ سعوودیە یاخود رەتکردنەوەی دەدات – ESPN

ئالیسن ئامادەیە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول دەستپێبکات، ئەمەش دوای رەتکردنەوەی ئۆفەرێکی گەورەی یانەیەکی سعوودی – تێلێگراف

ریال سۆسیداد زۆر لە گواستنەوەی ماتس هەمڵس، بەرگریکاری پێشووی بۆڕووسیا دۆرتموند نزیکە – ئاتلێتیک

چێڵسی ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی بە دۆمینیک کالڤێرت لووێن، هێرشبەری ئێڤەرتن دەکات، ئەمەش بەهۆی ئاڵۆزی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین بۆ یانە لەندەنییەکە – سەن

یوڤێنتوس داوای لە مانچێستەر یونایتد کردووە، بەشێک لە مووچەی جەیدن سانچۆ لە ئەستۆ بگرێت، ئەوسا دەتوانێت بیگوازێتەوە – گازێتا دێلۆ سپۆرت

ئارسیناڵ لە دوای گواستنەوەی میکێل مێرینۆ، هێرشبەرێکی دیکەش دەگوازێتەوە – میرەر

گواستنەوەی ئارماندۆ بڕۆخا لە چێڵسییەوە بۆ ئیپسویچ تاون هەڵدەوەشێتەوە، چونکە ئاماژەی پێکانی دیکە دەرکەوتوون – سەن

رۆمێلو لوکاکو بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستێک لەگەڵ ناپۆلی واژۆ دەکات – میرەر

پۆرتۆ بەبڕی 12.7 ملیۆن پاوەند سامو ئۆمۆرۆدیۆن، هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدریدی گواستەوە، ئەمەش چەند هەفتەیەک دوای هەڵوەشانەوەی گواستنەوەکەی بۆ چێڵسی بەبڕی 33.9 ملیۆن پاوەند – ئاتلێتیک

نۆتینگهام فۆڕێست سوورە لەسەر گواستنەوەی ئارناوت دانجووما، یاریزانی ڤیاڕیال – فووتبۆڵ ئینسایدەر

گفتوگۆکانی نێوان لێستەر سیتی و خێنت لەسەر گواستنەوەی بیلال خەنووس، ئەستێرەی مەغریبی دەستیانپێکردووە – HITC

وۆڵڤز هەوڵی گواستنەوەی لوکا کۆلیۆشۆ، هێرشبەری ئیتاڵی و بێرنلی دەدات – ئێکسپرێس

تینۆ ئانژۆرین، یاریزانی چێڵسی بە زارەکی رازیبووە پەیوەندی بە ئێمپۆلییەوە بکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button