ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیك باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو دەكات

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیك، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر ئاتلێتیك بلباو دەكات.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویك میوانداری ئاتلێتیك بلباوی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دووەمی لالیگا.


لە دوای یارییەكە فلیك گوتی:

ئێستا كاتی ئەوەیە دڵخۆشبین بە شەش خاڵ و دوو بردنەوەی سەرەتا، دڵخۆش بین بۆ تیمەكە و یاریزانەكان، ئاتلێتیك بلباو تیپێكە كە هیچ مەجالێك ناهێڵێتەوە، بردنەوە لە تیمێك كە شتەكان زۆر قورس دەكات شتێكی تایبەتە.

دەربارەی لیڤاندۆڤسكی گوتی:

باش دەیناسم، ئەو بە باشی فشار دەكات و زۆر دڵخۆشم بۆی، بە باشی فشار دەخاتە سەر بەرامبەر، لە گێمی یەكەم دەیتوانی گۆڵێك یان دوو گۆڵ بكات.

رافینیا دەتوانێت لە هەر جێگایەكی هێرشبەری یاری بكات، دەتوانێت لە جێگای یاریزانی ژمارە 10 یاری بكات، دەتوانێت شوێنی یاریكردنی خۆی بگۆڕێت، ئەو بۆ ئێمە زۆر باشە.

دەربارەی لێدوانەكانی لەگەڵ نیكۆ ویلیامس راهێنەرە ئەڵمانییەكە گوتی:

پیرۆزبایی بردنەوەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپام لە نیكۆ ویلیامس كرد.

بەرامبەر یارییەكان هەموو كات ئەرێنیم، پێكانەكان باشتر دەبن، هیوادارم بە زوویی باش ببنەوە، كریستێنسن هەندێك ئازاری هەبوو، پێوویستە ئاگادار بین ئەگەر بەرێژەی %100 ئامادە نەبن ئەوا ناتوانن یارمەتیمان بدەن.

چاوەڕوان دەكرێت سێشەممەی داهاتوو بارسێلۆنا رووبەڕووی رایۆ ڤاییكانۆ ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button