ئینگلتەراگرنگترین

ئالیسن بەیكەر ئۆفەرێكی سعودیەكانی رەتكردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئالیسن بەیكەر، گۆڵپارێزی بەڕازیلی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئاشكرایكرد كە نایەوێت ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت و پەیوەندی بە خولی سعودیەوە بكات.

لە گواستنەوەكانی هاوینەی یاریزانان ناوی ئالیسن بە رۆیشتن لە ریزەكانی یانەكەی بەسترابوویەوە.


ئالیسن لە لێدوانێكیدا ئاشكرایكرد:

ئۆفەرێكی سعودیەكانم رەتكردەوە كە ئارەزووی گواستنەوەی منیان دەكرد، بەڵام دەمەوێت رێز لە گرێبەستەكەم بگرم و گرێبەستەكەم لەگەڵ رێدز كۆتایی پێبهێنم یان گرێبەستێكی نوێ واژۆ بكەم.

من لێرە لە لیڤەرپوول دڵخۆشم، خێزانەكەم دڵخۆشن.

یانەكە باسی مامارداشڤیڵی بۆ كردم و پێم وایە گرێبەستكردن لەگەڵیدا بیرۆكەیەكی زۆر باشە.

گرێبەستەكەی ئالیسن لەگەڵ رێدز لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button