ئینگلتەراگرنگترین

ئاشلی کۆڵ و یەکەم هەنگاو بەرەو دونیای راهێنەرایەتی

Yariga App

یاریگا –

ئاشلی کۆڵ هەلێکی ناوازەی بۆ هاتووەتەپێش بۆ جیهانی راهێنەرایەتیکردن.

کۆڵ لای ئینگلیزەکان ناوێکی ناسراوە و ئەو زیاتر وەک ئەفسانەیەکی هەڵبژاردەی نیشتیمانی و یانەکانی ئارسیناڵ و چێڵسی دەناسرێتەوە.

بە جۆڕێل گەشتەکەی لەگەڵ ئینگلتەرا لە ساڵی 2001-2014 و، لەگەڵ گەنەرز لە 1999-2006 و بلووزیش لە 2006-2014ی خایاند. سەرباری دەرکەوتنی وەک یاریزانی پیشەگەر بۆ ماوەی 20 ساڵ تا کاتی وازهێنانی لە 2019، نەچووە بواری راهێنەرایەتیەوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی رۆژنامەی گاردیانی ئینگلیزی، ئاشلی کۆڵ دەبێتە یاریدەری راهێنەر لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ هاریکاری لی کارسلی کە دوای گاریس ساوسگەیت بەشێوەی کاتی پۆستەکە بەڕێوە دەبات.

کۆڵ و کارسلی ئەرکیان هەروا ئاسان نابێت. بەوپێیەی هەردووکیان هەر لەم مانگەدا ئەرکەکەیان پێسپێردراوە و لە 7 و 10ی مانگی داهاتوو راستەوخۆ تاقیکردنەوەیان دەستپێدەکات لە خولی نەتەوەکانی ئەورووپا بەرانبەر هەڵبژاردەکانی  ئێرلەندا و فنلەندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button