یاریگا –
ئه‌مرۆ شه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی پێشوازی له شاندی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق و ستافی راهێنه‌ران و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فیدراسۆنی تۆپی پێی عێراق كرد.
بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان له به‌سڕه بكاته‌وه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیال.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گوتی، هەموو خەڵک هیوا و ئاره‌زوویان ئه‌وه‌یه هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوتن لە پاڵاوتنه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت و عێراق شایەنی گه‌یشتنه بە مۆندیال، ئه‌مه‌ش بەهۆی ئەو توانا و لێهاتووییه‌ی له هه‌ڵبژارده‌كه به‌ده‌ی ده‌كرێت و هه‌موو پاڵپشتیه‌ك و پشتیوانیه‌كی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه دووپاتكرده‌وه.
سەرۆکی وه‌زیران گوتیشی، هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی کۆتایی بەشداری دەکات دوای چەندین ساڵ یارییه‌كانی پاڵاوتن لەسەر خاکی خۆی ده‌كات، ئەمەش فاکتەرێکی بەهێز ده‌بێت و هاوکارمان دەبێت بۆ تێپەڕاندنی یارییەکانی پاڵاوتن، هاندەرانیشمان چاوەڕێی ئێوەن.
سودانی باسی له‌وه‌شكرد، بەشداریکردن و بوونی هەڵبژاردەی عێراق لە گەورەترین کۆڕبەندی نێودەوڵەتی تۆپی پێدا سەقامگیری و خاوەندارێتی دەوڵەت لەو دامەزراوانە پشتڕاست دەکاتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو رۆڵە سەرەکییەی کە وەرزش ئەمڕۆ نوێنەرایەتی لە سیاسەت و ئابووری و بابەتەکانی دیکەدا دەکات .