ئینگلتەراگرنگترین

کڵۆپ ستایشی بیرۆکەی سڵۆت دەکات

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپی راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول پێیوایه‌ كه‌ بیرۆكه‌كانی ئارنه‌ سڵۆتی جێگره‌وه‌ی له‌ یانه‌كه‌ روونه‌ و هەروەها خۆی لە قسەکردن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤێرجیل ڤان دایک بەدوور گرت.

کلۆپ لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ESPN گوتی،

بەڕاستی سڵۆت راهێنەرێکی باشە کاتێک بیستم کە لیڤەرپوول بەدوای گرێبەستکردن لەگەڵ ئارنه‌ سڵۆتدا دەگەڕێت من بەشدار نەبووم له‌ بژارده‌كانی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌، بەڵام تاکە نیگەرانی من ئەوە بوو، ئایا راهێنەرێکی باشیان دەستدەکەوێت؟ لیڤەرپوول زوو مامەڵەی کرد و چارەسەرێکی زۆر نایابی به‌ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئارنه‌ سلۆت كرد.

راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ گوتیشی،

لەدوای رۆیشتنم زۆر شت له‌ یانه‌كه‌ گۆڕاوە،  زۆر حەزم لەو شێوازه‌یه‌ كه‌ سڵۆت له‌ یانه‌كه‌ په‌یره‌وی ده‌كات، دەتوانن بزانن کە ئەو راهێنەرێکی زۆر باشە، ئێستا باشتر لە زۆربەی خەڵک درک بەوە دەکەم، کە بەڕاستی تیپێکه‌ باشه‌ و كاره‌كان به‌باشی له‌ یانه‌كه‌ ده‌رۆن.

کلۆپ ئاماژەی بەوەشکردووە،

لە سەرەتایی په‌یوه‌ندیكردنی سڵۆت به‌ لیڤه‌رپوول، دووجار قسەم له‌گه‌ڵ کردووە،  چەند جارێکیش نامه‌مان ئاڵوگۆڕ کردووە، بەڵام هیچ شتێک نەبوو كه‌ ئه‌و له‌ دۆخه‌كه‌ تێنه‌گات و من پێی بڵێم، ئەو کارانەی ئەنجامی داوە روونبوون، بیرۆکەکانیش روونن و ئەمە باشترین كاری سڵۆته‌.

کلۆپ لە دوای جێهێشتنی یانەکە پەیوەندی لەگەڵ یاریزانەکانیدا ماوەتەوە، لەنێویاندا ڤێرجیل ڤان دایک له‌ باره‌ی كاپتنه‌كه‌ی هۆڵه‌ندا گوتی، یاریزانێکی سەرسوڕهێنەره‌، بیری دەکەم، بیری هەموو ئەو کەسانە دەکەم لەوێن.

گرێبەستەکەی ڤان دایک لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، کلۆپیش خۆی لەسەر پرسی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بەدوور گرت و گوتی،

نازانم ئەو چی دەکات، یان چی دەکەن، ئه‌وه‌ بڕیاری خۆیه‌تی و په‌یوه‌سته‌ به‌خۆی و یانه‌كه‌ی، بۆیه‌ من هیچ شتێك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نازانم.

بابەتی زیاتر

Back to top button