عێراقگرنگترین

یانەی موسڵ سێ ملیار دیناری بۆ بەشداریکردن لە لە خولی نایابی عێراق ئامادە کردووە

گواستنەوەی یاریزانێکی کوردی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی موسڵ سێ ملیار دیناری بۆ بەشداریکردن لە لە خولی نایابی عێراق ئامادە کردووە و دەیەوێت لە یەکەم وەرزی بەشداریکردنی لەو خولە بە ئاستێکی بەرز دەربکەوێت.

یانەی موسڵ کە ساڵی 1947 دامەزراوە، وەرزی رابردوو لە ریزی یانە پلە یەکەکانی عێراق یاریی دەکرد و بلیتێکی گەیشتنی بە خولی نایاب بەدەستهێنا، لە وەرزی نوێ بەشداریی خولی نایابی عێراق دەکات و عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا بەڵێنی بە یانەکە داوە سێ ملیار دیناریان بۆ دابین بکات، بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ بەشداریی خولەکە بکەن.

یانەی موسڵ لە دەستپێکی ئامادەکارییەکانی بۆ خولی نایابی عێراق، گرێبەستی چەند یاریزانێکی نوێکردەوە و بەفەرمی جاسب سوڵتان راهێنەری پێشووی قاسم و نەجەفی وەکو راهێنەری یانەکەی دەستنیشانکرد.

سۆران عەزیز ناوەڕاستکاری یانەی هەندرێن یەکێک لە دیارترین گرێبەستەکانی یانەکەیە بۆ وەرزی نوێ، هێرشبەرە کوردەکە لە وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق درێسی یانەی موسڵ دەپۆشێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا یانەی موسڵ لەگەڵ چەند یاریزانێکی دیکەی کورد لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی بیانگوازێتەوە ریزەکانی.

وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق رۆژی 11ـی مانگی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی داهاتوو بە بەشداریی 20 یانە دەستپێدەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button