ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V ئاتلێتیک بلباو؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک لە گەڕی دووەمی لالیگا کاتژمێر 20:00 میوانداریی ئاتلێتیک بلباو دەکات، کە لە گەڕی یەکەم بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆی2-1 لە ڤالێنسیای بردەوە و ئاتلێتیک بلباویش لە یاریگای خۆی 1-1 لەگەڵ خێتافی میوانی یەکسان بوو.

کابوسەکەی بارسێلۆنا یارییەکە بەڕێوە دەبات

خێل مانزانۆ ناوبژیوانی ئیسپانی کە هەمیشە بارسێلۆنا یاودەوەری تاڵی لەگەڵ هەیە، ناوبژیوانی یارییەکەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیک بلباو دەبێت، لە کاتێکدا بارسا لەسەر ئاستی ناوبژیوانانی ئێستای لالیگا زۆرترین دۆڕانی بە فیکەی ئەو ناوبژیوانە تۆمارکردووە.

مانزانۆ یاریی ژمارە 40ـی بارسێلۆنا بەڕێوە دەبات، پێشتر بارسێلۆنا 8 یاریی لەگەڵ ئەم ناوبژیوانە دۆڕاندووە و لە 7 یاری یەکسانبوون و یانە کەتەلۆنییەکەش لەگەڵ مانزانۆ 24 بردنەوەی بەدەستهێناوە.

ئەم ناوبژیوانە زۆرترین کارتی سووری بە یاریزانانی بارسێلۆنا داوە، یانە کەتەلۆنییەکە چوار یاریزانی لەلایەن ئەم ناوبژیوانە دەرکراوە، کە مانزانۆ تاکە ناوبژیوان بوو لە ئیسپانیا بە کارتی سوور لیۆنێل مێسی بکاتە دەرەوە.

بەشداریکردنی دانی ئۆلمۆ لە یارییەکە یەکلا نەبووەتەوە

تاوەکو ئێستا بەشداریکردنی دانی ئۆلمپ یاریزانی نوێی بارسێلۆنا لە یارییەکە یەکلا نەبووەتەوە، بەهۆی ناهاوسەنگی لە بودجەی یانەکە و قەیرانی دارایی، تاوەکو ئێستا بارسێلۆنا نەیتوانیوە ناوی یاریزانە ئیسپانییەکە لە لیستی یاریزانەکانی لە لالیگا تۆمار بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا تاوەکو کاتژمێرەکانی کۆتایی چاوەڕێ دەکات و لیستی یاریزانانی یارییەکە راناگەیەنێت، تاوەکو بابەتی ئۆلمۆ یەکلا دەبێتەوە، کە هێشتا ناهاوسەنگی دۆخی دارایی یانەکە رێگرە لە بەردەم تۆمارکردنی ناوی یاریزانە نوێیەکەی یانەکە.

نیکۆ ویلیامز رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە

نیکۆ ویلیامز کە ئەم هاوینە دەنگۆی زۆر هەبوو پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە بکات، ئەمشەو لە کەتەلۆنیا رووبەڕووی بلاوگرانا دەبێتەوە.

ویلیامز پێشتر 7 جار رووبەڕووی بارسێلۆنا بووەتەوە، لەو یارییانە دوو بردنەوە و یەکسانبوونێکی بەرامبەر بارسا بەدەستهێناوە و لە چوار یاریش دۆڕاوە، نیکۆ بەرامبەر بارسا تەنیا گۆڵێک و ئەسیستێکی کردووە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی یارییەکە

بارسێلۆنا: شتیگن، كۆندی، كوبارسی، ئینیگۆ ، باڵدی، بێرناڵ، پێدری، كاسادۆ، یامال، لیڤاندۆڤسكی ، رافینیا

ئاتلێتیک بلباو: پادییا، یوری، یێرای، ڤیڤیان، دێ مارکۆس، پرادۆس، ڤێسگا، نیکۆ ویلیامس، سانسێت، ئیناکی ویلیامز، گوروزێتا.

بابەتی زیاتر

Back to top button