ئینگلتەراگرنگترین

سکۆلز کێشەی مانچێستەر یونایتد لەگەڵ تێن هاخ دەستنیشان دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەفسانەی مانچێستەر یونایتد پۆڵ سکۆڵز پێی وایە ئاستی مانچستەر یونایتد بەراورد بە وەرزی رابردوو هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەبینیوە، سەرەڕای ئەوەی تیپەکە لە یەکەم یاری پرێمه‌رلیگ بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

سکۆلز لە بەرنامەی “The Overlap”ی سکای سپۆرت گوتی، لە یاریی یەکەمی مانچێستەر یونایتد بەرامبەر فولهام، جیاوازییەکی زۆرم لەگەڵ ئاستی وەرزی رابردوودا نەبینی، سەرسام نەبووم بە ئاستی تیپه‌كه‌، کێشە کۆنەکان به‌رده‌وام بوون.

سكلۆز گوتی، پێموابوو تیپه‌كه‌ ئاستی گۆراوه‌ و ده‌توانن ئاستێکی باش پێشکەش بكه‌ن، به‌ڵام كێشه‌كان كۆتاییان نه‌هاتووه‌، هێشتا بۆشاییه‌كه‌ی زۆر گەورە لە هێلی ناوەڕاستی تیپه‌كه‌ هه‌یه‌.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، کێشەی یونایتد ئەوەیە هەر جارێک تۆپ له‌ قاچی یاریزانه‌كانیان بێت، راسته‌وخۆ هەوڵی هێرشبردن دەدەن، ئەمەش شتێکی باش نییە، هەندێکجار پێویستت بە 5 خولەکه‌ تۆپ له‌ قاچی یاریزانه‌كانت بێت بۆ ئەوەی یارمەتی سووککردنی چڕی یارییەکە بده‌یت، بەڵام هێرشکردنی بەردەوام دەبێتە هۆی له‌ ده‌ستدانی تۆپ به‌خێرایی و راكردنێكی بێ سوودی یاریزانه‌كان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر سەیری مانچێستەر سیتی و هێڵی ناوەڕاستەکەی بکەیت، ئەوا یارییەکە خاو دەکەنەوە و بەم شێوەیە تیپی بەرامبەر دەکوژن، بەڵام لەگەڵ یونایت پشێوییەکی زۆر دروست دەبێت، یاریزانەکان کە لە هەموو شوێنێکدا رادەکەن.

له‌ گه‌ری دووه‌می پرێمه‌رلیگ مانچێستەر یونایتد له‌سه‌ر یاریگای خۆی بەرامبەر برایتن ده‌كات و یارییه‌كه‌ش ، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ كاتژمێر 02:30 به‌رێوه‌ده‌چێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button