یاریگا –
چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ شەممە گەڕێكی دیكەی یارییەكانی پرێمەرلیگ بەڕێوە بچێت.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 14:30بە كاتی كوردستان برایتن لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی خولی ئینگلیزیدا.
پڕۆفایلی یاری
برایتن یەكەم یاری لە یەكەم یاری خۆیدا لە وەرزی نوێ بە راهێنەرایەتیكردنی فابیان هورزلەر بە بردنەوەیەكی گەورە دەستیان پێكرد و كاتێك بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ئێڤەرتنیان بردەوە.
هەروەها لە بەرامبەردا شەیتانە سوورەكانیش بە بردنەوەیەكی قورس دەستیان پێكرد و لە یاریگای خۆیاندا بە تاكە گۆڵێكی جۆشوا زیركزی لە خولەكەكانی كۆتایی یارییەكەدا لە فولهامیان بردەوە.
هەواڵی پێكانی یانەكان
برایتن كۆمەڵێك لە یاریزانەكانی ئامادەیی یارییەكە نابن و بە بێ هەریەك لە یاریزانان ئیڤان فێرگسن، بارت ڤێربروغن، برایان گرودا، خولیۆ ئینكیسۆ، پێرڤیس ئیستۆپینان ، سۆلی مارچ وتارق لامپتێی رووبەرووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا شەیتانە سوورەكانیش بە بێ هەریەك لە تایرێل مالاسیا، لێنی یۆرۆ، لوك شۆو ، راسمۆس هۆیلوند و ڤیكتۆر لیندیلۆڤ ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن.
پێکهاتەی پێشبینیکراو
برایتن
ستیل
ڤێڵتمان، ڤان هیك، دەنك، بالیبا
مینتێ، میلنەر، فیفەر، میتۆما
وێڵبیك، جواو پێدرۆ
مانچێستەر یونایتد
ئۆنانا
مەزراوی، ماگوایەر، مارتینێز، دالۆت
كاسیمیرۆ، ماونت، ماینۆ
گارناچۆ، برۆنۆ، راشفۆرد
پێشتر هەردوو یانە 32 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە و لە 20 یاری مان یونایتد براوە بووە و لە حەوت یاریش برایتن و پێنج یاریش یەكسان بوون.