بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

سێرجیۆ رامۆس لە یانەیەكی خولی سعودی نزیك دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد سێرجیۆ رامۆس ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەكانی ریال مەدرید و سێڤییا لە یانەیەكی خولی رۆشنی سعودی نزیك دەبێتەوە.

لە دوای ساڵێك گەڕانەوەی بۆ ریزەكانی سێڤییا سێرجیۆ رامۆس لو گواستنەوەكانی هاوینەی ئەمساڵدا ریزەكانی یانە ئیسپانیەكەی جێهێشت و ئێستا یاریزانێكی ئازادە.

لە ماوەی رابردوودا هەریەك لە یانەكانی ئیتیحاد و نەسڕ هەوڵی جدیان بۆ گواستنەوەی بەرگریكارە ئیسپانییەكە دەدا.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەنووسی سعودی ئەحمەد جەدی لە پلاتفۆرمی ئێكس، سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی لەگەڵ یانەی عرووبەی سعودی بە گرێبەستێك بۆ ماوەی دوو ساڵ گەیشتووەتە رێككەوتنی كۆتایی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تەنیا پشكنینی پزیشكی ماوە و چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پەیوەندی بە یانەكەوە بكات.

عرووبە لە یەكەم یاری وەرزی نوێی خولی رۆشنی سعودی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر ئەهلی دۆڕا.

بابەتی زیاتر

Back to top button