ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی سەرەکی ریال مەدرید تووشی پێکان بووە

گورزێکی کوشندە

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهامی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید تووشی پێکان بووە.

ماڵپەری فەرمی ریال مەدرید بڵاوکردووەتەوە، دوای پشکنینەکانی پزیشکی دەرکەوت جود بێڵینگهام لە ماسولکەکانی قاچی چەپی تووشی پێکان بووە و بەو هۆیە لە یاریکردن دەدەبڕێت.

بەگوێرەی جۆری پێکانەکەی پێشبینی دەکرێت بێڵینگهام بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە، هەر بەو هۆکارە رەنگە لە حەوت یاریی یانەکەی بێبەش ببێت.

یاریزانە تەمەن 21 ساڵانییەکە تا دوای یاریی هەڵبژاردەکان، یاخود تا سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر ناتوانێت یاریی بکات.

ئەو یارییانەی جود لێیان بێبەش دەبێت؛

• بەرامبەر ڤایادیۆلید
• بەرامبەر لاس پاڵماس
• بەرامبەر ریال بێتیس
• بەرامبەر ریال سۆسیداد
• بەرامبەر ئیسۆانیۆل
• بەرامبەر ئالاڤێس
• یەکەم یاریی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ

وێنەکە لە ئەپلیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button