یاریگا –
ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی ئیلکای گوندۆگان ماڵئاوایی لە بارسێلۆنا کرد.
ئەستێرە ئەڵمانییەکە دوای تەنیا وەرزێک یاریکردن بۆ بارسا، بەشێوەیەکی فەرمی گەڕایەوە مانچێستەر سیتی ئینگلیزی. دوای جێهێشتنی یانە کاتالۆنییەکە پەیامێکی ماڵئاوایی بڵاوکردووەتەوە.
کولەرزە ئازیزەکان.
دوای بەسەربردنی تەنیا ساڵێک لەگەڵتان ئێستا کاتی ماڵئاواییە، بۆ ئالنگارییەکی نوێ هاتمە ئێرە، هەموو هەوڵێکی خۆم خستەگەڕ بۆ ئەوەی لە وەرزێکی سەخت هاوکاری تیپەکەم بکەم و لەپێناوی جەنگام، هەروەها بەهەموو توانام ئامادەبووم لە وەرزی نوێش یارمەتی یانەکەم بدەم.ئێستا لە دۆخێکی سەختدا بارسێلۆنا جێدەهێڵم، بەڵام ئەگەر رۆیشتنم لەڕووی دارایی یارمەتی یانەکە بدات ئەوا کەمتر دڵتەنگ دەبم.
یاریکردن بۆ بارسا ئەزمونێکی نوێ بوو بە هەوراز و نشێوی باوەڕپێنەکراودا تێپەڕین. هەمیشە ویستومە یاریی بۆ بارسێلۆنا بکەم، زۆر سوپاسگوزارتانم بۆ هەمیشە یادەوەرییەکانتان لە هزرمدا دەمێنێتەوە، بۆ وەرزی نوێ هیوای باشترینیان بۆ دەخوازم، هاندەرانیش شایستەی ئەوەن ئەو یانە گەورەیە بگەڕێتەوە باشترین ئاستی لە جیهاندا.
ڤیسکا بارسا!
هیوای باشترینیان بۆ دەخەوازم.
ئیلکای
گوندوگان وەرزی رابردوو لە مانچێستەر سیتییەوە بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 51 یاریی بۆ یانەکە کرد، 5 گۆڵی کرد و 14 گۆڵیشی دروستکرد.
Dear culers,
after just one year it’s already time to say goodbye. I came here to face a new, exciting challenge, and I was ready for it. I have given everything to fight for the team and the club the best possible way in a difficult season and I was looking forward to helping my… pic.twitter.com/n9gAhbmpmz— Ilkay Gündogan (@IlkayGuendogan) August 23, 2024