ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مان سیتی بەفەرمی گەڕانەوەی گۆندوگانی بۆ یانەکەی راگەیاند

بۆ ماوەی ساڵێک گرێبەستەکەی واژۆکرد

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی بەفەرمی گەڕانەوەی ئیلکای گۆندوگان ناوەڕاستکاری پێشووی یانەکەی راگەیاند.

ئیلکای گۆندوگان (33 ساڵان) کە هاوینی رابردوو دوای بەدەستهێنانی سیانە لەگەڵ مانچێستەر سیتی، روویکردە ریزەکانی بارسێلۆنا و بەهۆی خراپی دۆخی دارایی یانە کەتەلۆنییەکە، ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە دەگەڕێتەوە مانچێستەر سیتی.

ئیلکای گۆندوگان ئەم وەرزە درێسی ژمارە 19ـی مانچێستەر سیتی دەپۆشێت، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت و بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی دەکرێت بۆ ساڵی دووەم گرێبەستەکەی نێوانیان درێژ بکرێتەوە، کە پێشتر ئیلکای بۆ ماوەی حەفت ساڵ درێسی سیتیزنسی پۆشیوە.

گۆندوگان لە ماوەی حەفت ساڵی یاریکردنی بە درێسی مان سیتی بەشداریی 304 یاریی کردووە، 60 گۆڵ و 40 ئەسیستی بۆ یانەکە کردووە و 14 نازناوی بۆ یانە شینپۆشەکە بەدەستهێناوە.

گوندۆگان هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد لە دوای مانچێستەر سیتیەوە روویکردە بارسا بۆ ماوەی دوو ساڵ، وەرزی رابردوو لە 36 یاری لالیگا توانی 5 گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ 9 ئەسیست.

بابەتی زیاتر

Back to top button