عێراقکوردستانگرنگترین

لێژنەی مۆڵەتدان سەردانی یانەی نەورۆزیان کرد

Yariga App

یاریگا –

لێژنەی مۆڵەتدانی عێراقی دەستی بەکارەکانی کرد و وەک یەکەم یانە سەردانی سلێمانیان کرد.

پێنج شەممە ( 22ـی ئاب/ 2024 ) لێژنەی مۆڵەتدان بە یانەکانی بەشدار بوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق سەردانی سلێمانی تایبەت یانەی نەورۆزیان کرد، لیژنەکە بە مەبەستی سەیر کردن لە ژێر خانی ئابووری و سەرجەم کار و بارەکانی یانەکە بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەگەڵ جێگری سەرۆکی نەورۆز کۆبوونەوە.

لێژنەی مۆڵەتدان سەرسامی خۆیان بە کارەکانی یانەی نەورۆز دەربڕی کە وەک یەکەمین یانە لە عێراق سەردانیان کردوون و کارەکانیان بە شێوازێکی یاسایی و نێودەوڵەتی بەڕێوە بردووە و هەوڵی سوورپۆشەکانی سلێمانیان بەرز نرخاند.

مانیۆل نۆڤۆ کە خەڵکی وڵاتی ئیسپانیایە بەڕێوەبەری لێژنەی مۆڵەتدانەکەیە و هەریەک لە مستەفا جەمال ، یوسف ئەحمەد ، ئوسامە ریاز و عومەر مستەفا وەک ئەندامی لیژنەکە یاوەری شاندەکە دەکەن و لە رۆژانی داهاتوو سەردانی سەرجەم یانە بەشدار بووەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button