بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی ئینگلیزی چووە گفتوگۆی گواستنەوەی ستێرلینگەوە

Yariga App

یاریگا –

رەحیم ستێرلینگ کۆتا رۆژەکانی خۆی لەگەڵ چێڵسی بەڕێدەکات و ئاماژەکان بۆ رۆیشتنی ئەو یاریزانە رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەردەکەون.

ستێرلینگ لە یەکەم یاری وەرزەکە بەرانبەر مان سیتی بانگهێشت نەکرا. لەلایەن نوێنەرەکانیەوە ئینزۆ مارێسکای راهێنەر ناچارکرا روونکردنەوە بدات و راهێنەرە ئیتاڵیەکە هەرواشیکرد. دوای دۆڕانەکەیان بە کوڕانی پێپ گواردیۆلا قسەی خۆیکرد و وتی بە هۆکاری تاکتیکی دوورخراوەتەوە. دوێنێش بە روونی ئاشکرایکرد کە هەریەکە لە ستێرلینگ و بین چیلویڵی رەهاکرد لەوەی لە یانەکە بڕۆن.

مارێسکا دوو یاریزانی لە چێڵسی دوورخستەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی تایم سپۆرتی بەریتانی، یانەی ئاستۆن ڤیلا گفتوگۆی دەستپێکردووە لەگەڵ کارگێڕی بلووز بۆ گواستنەوەی رەحیم.

رۆژنامەی گاردیانی هەمان وڵاتیش ئەو زانیارییەی بڵاوکردووەتەوە و باس لەوە دەکات ئێستا خودی ئەستێرە 29 ساڵانەکەش دەیەوێ پێش داخستنی بازاڕەکە لە چێڵسی بڕوات، بەڵام هەر لە ئینگلتەرا بمێنێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لەمپەرێکی بەردەم پرۆسەکەی ئاشکراکردووە کە مووچەی هەفتانەی باڵە ئینگلیزیەکەیە. بەوەی ئێستا لەگەڵ چێڵسی هەفتانە 325 هەزار پاوەند وەردەگرێت. رەنگە ڤیێلا نەتوانێ هەمان بڕی بۆ دابین بکات. بەڵام بژاردەی ساڵێک خواستنیش لەنێو گفتوگۆکاندایە.

گواستنەوەی هەریەکە لە پێدرۆ نێتۆ و جواو فێلیسک بۆ ستامفۆردبریج، شوێنێکی نەهێشتووەتەوە بۆ ستێرلینگ لەگەڵ لەندەنییەکان.

رەحیم هەر لە ئینگلتەرا خواستی لەسەر نییە، یانەی یوڤێنتوسیش گەرمە لە گرێبەستکردن لەگەڵیدا بەتایبەت دوای بەڕێکردنی فێدێریکۆ کێیزا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button