بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد لەگەڵ گەوهەرێکی ئەفریقی رێککەوت

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد گرەوەکەی لە رکابەرەکانی بردەوە و گەوهەرەکەی ئەفریقای گواستەوە.

مان یو لەم هاوینە چوار گرێبەستی ئەنجام دا کە سیانیان لە هێڵی بەرگری و یەکێک بۆ هێڵی پێشەوە. ئێریک تێن هاخ عەوداڵی دۆزینەوەی یاریزانێک بوو بۆ ناوەڕاستکاری بەرگری، لە کۆتاییدا توانی لەگەڵ سێکو کۆنێی مالی رێکبکەوێ.

لاوە ئەفریقیەکەی تەمەنی 18 ساڵە و بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ گرێبەستێکی ماوە درێژی لەگەڵدا واژۆدەکرێ.

کۆنێ کە لە یانەی گویدارسی وڵاتەکەی یاریدەکات، لە لیستی چەند یانەیەکی دیکە بووە بۆ گواستنەوەی، بەڵام مانچێستەر یونایتد توانی پرۆسەکە لە سوودی خۆی یەکلابکاتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە نزیکەکانی لە یانە ئینگلیزیەکەوە، لاوە مالییەکە جارێ سەرناخرێ بۆ تیمی یەکەمی مان یو، بەڵکو لەگەڵ 21 ساڵانی ئەو یانەیە بەشداریپێدەکرێ بۆ راهاتنی لەگەڵ ژیانکردن لە ئینگلتەرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button