بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ زاخۆ لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی زەوڕا و هەڵبژاردەی عێراق نزیکە

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ لە گواستنەوەی ئەحمەد زامل یاریزانی زەوڕا  و هەڵبژاردەی عێراق نزیکە، کە ئێستا ئەو یاریزانە بێ یانەیە و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی زاخۆ لە گواستنەوەی ئەحمەد زامل رەحیم یاریزانی پێشووی یانەی زەوڕا نزیکە، کە ئەو یاریزانە 24 ساڵانە پێشتر لە ریزی یانەکانی قوە جەوییە و نەفتی بەسرە یاریی کردووە و بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کراوە.

ئەحمەد زامل کە ساڵی 2020 لە ریزی یانەی مینا دەستی بە کاروانی وەرزشی کردووە، لە باڵی راست یاریی دەکات، وەرزی رابردوو بە درێسی زەوڕا بەشداریی 14 یاریی خولی ئەستێرەکانی عێراقی کرد و گۆڵێکی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button