سعوودیەگرنگترین

ڤیدیۆ؛ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یوتیوب بۆیەکەمجار نهێنییەکی ژیانی لەگەڵ جۆرجینا ئاشکرا دەکات

کاردانەوەکانی چەناڵەکەی کریستیانۆ لە یوتیوب بەردەوامن

Yariga App

یاریگا –

کاردانەوەکانی چەناڵەکەی کریستیانۆ لە یوتیوب بەردەوامن، هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە لە یەکێک لە ڤیدیۆیەکانی لە یوتیوب بۆیەکەمجار نهێنییەکی ژیانی لەگەڵ جۆرجینا ئاشکرا دەکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی نەسڕی سعوودی کە 24 کاتژمێرە چەناڵێکی فەرمی لە یوتیوب کردووەتەوە و تا ئێستا خاوەنی 20 ملیۆن سەبسکرایبەرسە، تا ئێستا 19 ڤیدیۆی جیاوازی لە چەناڵەکەی بڵاوکردووەتەوە.

دۆن لە یەکێک لە ڤیدیۆیەکانی کە لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی دانیشتووە و چەند زانیارییەک لەبارەی یەکتری دەدرکێنن، رۆناڵدۆ لەکاتی ناساندنی جۆرجینا رۆدریگێز هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کرد کاتێک جۆرجینای وەکو ‘هاوسەری’ ناساند، لەکاتێکدا تا ئێستا هەردووکیان هاوسەرگیریکردنیان رانەگەیاندووە.

لەو ڤیدیۆیەی دۆن بڵاویکردووەتەوە، جگە لەوەی جۆرجینای بە هاوسەری خۆی ناوزەد کرد، هەردووکیان ئەڵقەیان لە پەنجەیان کردووە، کە لەوەتەی ساڵی 2016 رۆناڵدۆ و جۆرجینا پەیوەندییان هەیە و دۆن باوکی پێنج منداڵە، کە دوو لە منداڵەکانی هی جۆرجینان.

Cristiano Ronaldo and Georgina Rodriguez

بابەتی زیاتر

Back to top button