ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مارک گێی دەبێتە گرانترین یاریزان لە مێژووی نیوکاسڵ

بڕی گواستنەوەکە دەگاتە 70 ملیۆن پاوەند

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد لە گواستنەوەی مارک گێی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نزیکبووەتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ بە گواستنەوەی گێی گەشبینە و رەنگە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، پڕۆسەی گواستنەوەی گێی بۆ سەینت جەیمس پارک تەواوبێت.

پێشبینی دەکرێت مارک گێی ببێتە گرانترین یاریزان لە مێژووی نیوکاسڵ یونایتد، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو، کریستال پاڵاس ئۆفەرێکی بەبڕی 65 ملیۆن پاوەندی رەتکردەوە، بۆیە ئۆفەری نوێی ماگپایس لە ئۆفەری رابردوو زیاتر دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی سکای سپۆرتس، کریستال پاڵاس ئامادەیە بە 65 ملیۆن پاوەند لەگەڵ 5 ملیۆن پاوەندی پەیوەست بەبردنەوەی نازناو و دەستکەوتەکان، رێگە بە چوونە دەرەوەی گێی بدات.

هێشتا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی گێی لە نیوکاسڵ ماوە و لە یاری رابردووی پاڵاس بەرامبەر برێنتفۆرد لە پرێمەرلیگ، کاپتنی تیمەکەی باشووری لەندەن بوو.

بۆ شوێنگرتنەوەی گێی، کریستال پاڵاس خەریکی گفتوگۆییە لەگەڵ ماکسین لوکرۆی، بەرگریکاری فۆڵفسبورگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button