ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول لە یەکەم گرێبەستی هاوینە نزیکبووەتەوە

بەدوای شوێنگرەوەی ماتیپ وێڵە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری محەمەد سیماکان، بەرگریکاری لایپزیگ دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فیلیپ هاینز، رۆژنامەنووسی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، لیڤەرپوول وێڵە بەدوای دۆزینەوەی شوێنگرەوەی جۆیڵ ماتیپ و ئێستا لیستێکی کورتکراوەی ئامانجەکانیان دەستنیشانکردووە.

یوڤێنتوس تاکە رکابەری لیڤەرپوولە لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی سیماکان، بەڵام لاپیزیگ داوای پارەیەکی دیاریکراو دەکات و ئەگەر پێشکەشی نەکرێت، سیماکان یانەکەی جێناهێڵێت.

سیماکان لە هاوینی ساڵی 2021 لە ستراسبۆرگەوە پەیوەندی بە لاپیزیگ کرد، گرێبەستێکی بۆ ماوەی شەش ساڵ واژۆ کردووە و یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانە ئەڵمانییەکە.

لایپزیگ یەکێکە لەو یانانەی باشترین سیاسەتی قازانجی لە گواستنەوەی یاریزاناندا هەیە. بەهای ئێستای سیماکان لە بازاڕی گواستنەوە دەگاتە 45 ملیۆن یۆرۆ.

سیماکان، یاریزانی فەڕەنسی لە وەرزی رابردوودا بەشداری لە 42 یاریدا کرد، سێ گۆڵ و چوار ئەسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button