ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

تەنیا یەک یاریزان دەمێنێتەوە لە شەش گرێبەستەکەی وەرزی رابردووی بارسێلۆنا

Yariga App

وەرزی رابردوو یانەی بارسێلۆنا شەش گرێبەستی ئەنجامدا بەمەبەستی بەهێزکردنی ریزەکانیی، بەڵام دوای ساڵێک تەنها یەک یاریزانیان لە یانەکە دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ هەواڵی ئەوە هەیە، ڤیتۆر رۆکی پەیوەندی بە ریاڵ بیتسەوە دەکات، خۆ ئەگەر ئەو گواستنەوەیەش نەبێت ئەوە یەکلابووەتەوە لە هاوینی ئەمساڵ بارسا جێدەهێڵێت ئەگەر بە خواستنیش بێت.

بەوەش دەچێتە پاڵ هەریەک لە جواو کانسێلۆ، جواو فیلیکس، ئۆریۆل رۆمیو و ئیلکای گوندۆگان لە ریزی یانەکە کە دوای وەرزێک رۆیشتن یاخود بەڕێکران.

هەرچەندە کانسێلۆ و فیلیکس بە خواستن هاتبوونە بلەوگرانا بەڵام یانەکە بە ئومێد بوو بتوانێت بە گرێبەستی هەمیشەیی بیان گوازێتەوە، بەر لەوەی گفتوگۆکان شكست بهێنن.

ئینیگۆ مارتینێز کە بەرگریکارێکی یەدەگە تەنها یاریزانە لەو شەش گرێبەستە بۆ وەرزی نوێ لە یانەکە دەمێنێتەوە. لە بەرامبەردا بارسا تەنها دانی ئۆڵمۆی گواستووەتەوە و ئەویش ناتوانێت ناونووسی بکات لە ئێستادا.

بارسا لە یەکەم یاری وەرز بە پشت بەستن بە یاریزانە لاوەکانی لاماسیا توانی شکست بە ڤالێنسیا بهێنێت، چاوەڕواندەکرێت ئەو یانەیە ناچاربێت لەم وەرزەدا چاوی لە توانای یاریزانە لاوەکانی خۆی بێت و هیوا بخوازێت بتوانن لە رکابەرییەکاندا بیهێڵنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button