ئه‌مریکائه‌وروپاجیهانچامپیۆنزلیگگرنگترین

واده‌ی بەڕێوەچوونی ئاهه‌نگی دابەشکردنی باڵۆن دۆر ئاشكرا دەکرێت، مێسی یه‌كێكه‌ له‌ پاڵێوراوه‌كان

Yariga App

یاریگا –

جارێکی دیکە گفتوگۆ لەسەر براوه‌ی تۆپی ئاڵتونی 2024 دەستیپێکردووەتەوە، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی  كاتی راگەیاندنی ناوی پاڵێوراوان و وادەی ئاهەنگه‌كه‌ نزیکبووەتەوە.

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی وادەی راگەیاندنی ناوی پاڵێوراوانی کۆتایی بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئاشکرا کرد کە رۆژی یەکشەممە 4ی سێبته‌مبه‌ر 2024 ناوی پالێواروه‌كان ئاشكرا ده‌كات  و ئاهەنگی خەڵاتەکه‌ش ئێوارەی رۆژی دووشەممە 28 ئۆكتۆبه‌ری 2024 ده‌كرێت.

تۆپی ئاڵتونی هه‌موو سالێك مشتومرێكی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، كه‌ له‌سه‌ر ئاستی تاك، باشترین یاریزان خه‌ڵاته‌كه‌ ده‌باته‌وه‌.

نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و کۆپا ئەمریکا، یەکلاکەرەوە دەبن بۆ دیاریکردنی ئەو یاریزانەی کە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست دەهێنێت.

یانه‌ی ریال مه‌دریدش نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا به‌ده‌ستهێنا.

ئیسپانیا نازناوی یۆرۆی 2024 بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئینگلتەرای بردەوە.

لە کاتێکدا ئەرجەنتین بۆ دووەمجار لەسەریەک نازناوی کۆپا ئەمریکای بەدەستهێنا بە بردنەوەی 1-0 لە کۆڵۆمبیا، کە لیۆنێل مێسی جارێکی دیکە نازناوێکی دیکەی گەورەی نێودەوڵەتی بەرزکردەوە.

مێسی لە ساڵی 2023 توانی هەشتەمین تۆپی ئاڵتونی لە ژیانی وەرزشیدا بەدەستبهێنێت، زۆرترین نازناوی بالۆن دۆری بردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌شت جاره‌، له‌ دوای ئه‌ویش رۆناڵدۆ دێت كه‌ خاوه‌نی پێنج تۆپی ئاڵتونیه‌.

لە رابردوودا خەڵاته‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی تاکەکەسی لەسەر بنەمای ئاستی یاریزانانی تۆپی پێ لە ماوەی ساڵێکی رۆژمێریدا بوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ دووەمجار لە مێژوودا دەنگەکان لەسەر بنەمای ئەنجامی وەرزێك ده‌بێت، واته‌ لە 1ی ئاب بۆ  31 تەمموز ساڵی دواتر هه‌ژمار ده‌كرێت .

ماڵپەڕی سپۆرتس كیده‌، پێنج دیارترین یاریزانی به‌ربژێركردووه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی بالۆن دۆری 2024  یاریزانه‌كانیش بریتین له‌:

– لیۆنێل مێسی : ئینتەر میامی – ئەرجەنتین

مێسی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر مه‌یامی 12 یاریی كردووه‌ 12 گۆڵ و 9 ئه‌سیستی هه‌بووه‌، له‌م ماوه‌ی كۆتاییدا به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ یانه‌كه‌ی دوور كه‌وتۆته‌وه‌ .

هەروەها كۆپا ئه‌مه‌ریكای له‌گه‌ڵ ئەرجەنتین به‌ده‌ستهێنا، یەک گۆڵ و یەک ئەسیست لە 5 یاریدا هه‌بووه‌، یاریزانه‌ ئه‌رجه‌نتینه‌كه‌ جارێکی دیکە پالێوراوه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌.

– لاوتارۆ مارتینێز: ئینتەرمیلان – ئەرجەنتین

ماڵپه‌ری سپۆرتس كیده‌ بڵاویكرۆدته‌وه‌ لاوتارۆ مارتینێز ئەمساڵ شایسته‌یه‌ رکابەری لەسەر خەڵاتی باڵۆن دۆر بکات، چونکە زۆرێک لە کەموکوڕییەکانی بە تۆمارکردنی گۆڵی یەکلاکەرەوە قەرەبووکردەوە.

مارتێنێز وەرزی رابردوو 24 گۆڵی بۆ ئینتەرمیلان لە خولی ئیتاڵیا تۆمارکرد و سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵیا، لەم وەرزەشدا جارێکی دیکە سەرکردایەتی هێڵی هێرشبەری تیپەکە دەکات، ئەمەش دەتوانێت پێگەی خۆی لە کێبڕکێی پاڵێوراوانی تۆپی ئاڵتونی  بەهێزتر بکات.

هەروەها مارتینێز لە کۆپا ئەمریکا 5 گۆڵی بۆ ئەرجەنتین كرد، بوونه‌ پاڵه‌وان و سێیەم نازناوی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەدەستهێنا، بە یەکێک لە هێرشبەرە کاریگەرەکانی خولی ئیتاڵیا دادەنرێت.

Soccer Football – Serie A – Inter Milan v Lazio – San Siro, Milan, Italy – May 19, 2024 Inter Milan’s Lautaro Martinez celebrates with the trophy after winning the Serie A REUTERS/Alessandro Garofalo

– جود بێڵینگهام: ریال مەدرید – ئینگڵتەرا

بێڵینگهام له‌ یه‌كه‌م وه‌رزی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و لالیگا و جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای برده‌وه‌.

له‌ یۆرۆی 2024 لەگەڵ ئینگڵتەرا لە باشترین ئاستی خۆیدا نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا گۆڵێکی نایابی بەرامبەر سلۆڤاکیا تۆمارکرد پله‌ی دووه‌می یۆرۆیان به‌ده‌ستهێنا.

–  رۆدری: مانچێستەر سیتی – ئیسپانیا

رۆدری ئەو ژماره‌ زۆره‌ گۆڵەی نیه‌ به‌هۆی گۆڵه‌كانی بچێته‌ ركابه‌ری لەگەڵ یاریزانەکانی دیكه‌، بەڵام تواناکانی وەک یاریزانێكی هێلی ناوەڕاست وایكردووه‌ ناوی بچێته‌ لیستی یاریزانه‌ پالێوراوه‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌، بەو پێیەی فاکتەرێكی گرنگ بوو له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگ و یۆرۆی 2024، له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد به‌ باشترین یاریزانی یۆرۆ ده‌ستنیشانكرا.

– ڤینیسیۆس جونیۆر: ریال مەدرید – بەڕازیل

ریال مەدرید وەرزی رابردوو لە بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان زۆر پشتی به‌ ڤینی ده‌به‌ست و رۆلێكی گرنگی هه‌بوو له‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوكانی ریال مه‌درید، له‌ چامپیونزلیگ 6 گۆڵ و 4 ئەسیستی هەبوو، له‌ لالیگاش 18 گۆڵ و حه‌فت ئه‌سیستی هه‌بووه‌.

بەڵام ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە کۆپا ئەمریکا ئاستێکی باشی پێشکەش نەکرد، تەنانەت سەرکەوتوو نەبوون له‌ گه‌یشتنیان به‌ یاریی کۆتایی، بەڵام بە پاڵێوراوێكی به‌هێز دادەنرێت بۆ بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆری 2024.

بابەتی زیاتر

Back to top button