بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

دوایین زانیارییەكانی پەیوەندیكردنی مانێ بە ئیتیحاد

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی دوایین زانیارییەكانی پەیوەندیكردنی سادیۆ مانێی سێنیگالی و ئەستێرەی یانەی نەسریان بە ریزەكانی ئیتیحاد ئاشكرا كرد.

مانێ لە هاوینی ساڵی 2023 لە ریزەكانی بایرن میونشنەوە بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نەسڕی سعودیەوە كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ریازیەی سعودی، سادیۆ مانێ دەیەوێت لە ریزەكانی نەسڕ بمێنێتەوە و نایەوێت پەیوەندی بە ئیتیحادەوە بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئیدارەی ئیتیحاد پێشنیاری كردووە تەنیا پێنج ملیۆن یۆرۆ لە موچەی ساڵانەی مانێ دەدات، ئەگەر یاریزانەكە بە خواستن پەیوەندی بە یانەكەوە بكات.

ئەوەشخراوەتە روو، مانێ لە نەسڕ ساڵانە 40 ملیۆن یۆرۆ وەك موچە وەردەگرێت.

بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، نەسڕ ئۆفەرەكەی ئیتیحادی رەتكردووەتەوە و هەوڵ دەدەن یانەكە رازی بكەن كە نیوەی موچەی یاریزانەكە بدات.

لە كۆتایشدا هاتووە، سادیۆ مانێ توڕەیە لەوەی كە بە بێ ئاگادار بوون پێشكەشی ئیتیحاد كراوە و یاریزانەكە نایەوێت ریزەكانی نەسڕ جێبهێڵێت.

سادیۆ مانێ

وەرزی رابردوو مانێ بەشداری لە 46یاری كرد و توانی 19 گۆڵ بكات و 11 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button