ئینگلتەراگرنگترین

تەواوی گرێبەستە فەرمییەکانی ئەم هاوینەی چێڵسی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

یانە لەندەنییەکە هەر لە دوای هاتنی تۆد بۆیلی خاوەنداری نوێ لە مانگی ئایاری 2022، دەستی بەتەواوەتی واڵاکردووە و چەند میرکاتۆیەکە یەکێکە لە کڕیارە دیارەکان سەرباری یاسا توندەکانی ئینگلتەرا بۆ ناچارکردنی یانەکان بە پابەندبوون بە یاساکانی سوود و بەردەوامیی.

ئەم هاوینەش بلووز بە خاوەندارێتی تۆد بۆیلی بازاڕێکی پڕ ئاڵووێڵی گواستنەوە و بەڕێکردنی یاریزانیان دەستپێکردووە کە لە خوارەوە روونکراوەتەوە بە بڕی تێچووی یاریزانەکانەوە (بە پاوەند):

گواستنەوەکان:

  • پێدرۆ نیتۆ – وۆڵڤرهامپتن – 50 ملیۆن
  • جواو فێلیکس – ئاتلێتیکۆ مەدرید – 44.5 ملیۆن
  • عومەری کێلیمان – ئەستۆن ڤیلا – 19 ملیۆن
  • مارک گۆیو – بارسێلۆنا – 5 ملیۆن
  • کیێیران دیوسبەریهاڵ – لێیستەر سیتی – 30 ملیۆن
  • تۆسن ئادارابیۆ – فوڵهما – بێبەرامبەر
  • رێناتۆ ڤێیگا – بازلی سویسری – 12 ملیۆن
  • کالێب ویلی – ئاتاڵانتا – 8.5 ملیۆن
  • فیلیپ یۆرگنسن – ڤیاڕیاڵ – 20 ملیۆن
  • ئارۆن ئانسێلمینۆ – بۆکاجونیۆرز – 15.8 ملیۆن
  • ئێستیڤاو ویلیان – پاڵمێراس – بڕەکەی ئاشکرانەکراوە

تێچووی سەرجەمیان: 204.8 ملیۆن پاوەند

 

ئەوانەی کە رۆشتوون:

  • کۆنۆر کالاگێر – ئاتلێتیکۆ مەدرید – 33 ملیۆن
  • لویس هاڵ – نیوکاسڵ – 28 ملیۆن
  • ئیان ماتسین – ئەستۆن ڤیلا – 37.5 ملیۆن
  • حەکیم زیاش – گالاتاسەرای – بەخۆڕایی
  • تیاگۆ سیلڤا – فلومینیزی – گرێبەستەکەی کۆتایی هات
  • لێسلی ئۆگوچوکۆ – ساوزامپتن – بەخواستن
  • مایکڵ گۆڵدین – لێیستەر سیتی – 5 ملیۆن
  • عومەری هاچینسن – ئێپسویچ تاون – 23 ملیۆن
  • مالانگ سار – لینس – گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە
  • ئاندرێ سانتۆس – ستراسبێرگ – بەخواستن

بڕی پارەی وەدەستهاتوو لە سەرجەمیان: 126.5 ملیۆن پاوەند

کەواتا بڕی  78.3 ملیۆن پاوەندی زیاتر خەرجکردووە وەک لەوەی دەستیکەوتووە.

بەڵام هێشتا دەستبەرداربوون لەم یاریزانانەش ماوەتەوە، بەوەش چێڵسی دەتوانێت بڕێکی زیاتری دەستکەوێت و هاوسەنگی خەرجی داهات رابگرێت تا یەکبگرێتەوە لەگەڵ یاساکانی سوود و بەردەوامی لە ئینگلتەرا:

رەحیم ستێرلینگ، رۆمیلۆ لوکاکۆ، ترێڤو چالوبا، ئارماندۆ برۆخا، بین چیلوێل، کارنی چوکومێکا، دۆردی پیترۆڤیچ و کیپا ئاریزابالا

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button