بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ یوڤێنتوس یاریزانێکی میلانی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوس بەردەوامە لە بەهێزترکردنی ریزەکانی و ئەم جارە لە ئەیسی میلانەوە یاریزانێکی گواستەوە.

خانمە پیرەکە بە راهێنەرایەتی تیاگۆ مۆتا چاویان لەوەیە بگەڕێنەوە شاڕێی رکابەرێتیەکان و یەکەم یاری وەرزەکەیان بەبردنەوە دەستپێکرد.

یوڤی لە پێگە فەڕمییەکانی خۆیەوە گواستنەوەی پیێری کالولوی راگەیاند و ئەو بەرگریکارە بۆ ئەم وەرزە درێسی یانەکەی شاری تورین دەپۆشێ.

وەک لە راگەیاندنەکەدا هاتووە، گواستنەوەکە بەشێوەی خواستنە و بۆ ماوەی وەرزەکەیە.

کالولوی تەمەن 24 ساڵانییەکە لە هاوینی 2020 بەبڕی 1.39 ملیۆن یۆرۆ لە لاوانی لیۆنی فەرەنسی پەیوەندی بە میلان کرد. بە درێسی رۆسۆنێری 112 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا ئەنجامداوە و خاوەنی نازناوێکی سێریائەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button