ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میلان بە مەرجێک دەستبەرداری رافایێل لیاو دەبێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی ئامادەیە بە مەرجێك دەستبەرداری رافایێل لیاو ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەكەی ببێت.

لیاو لە هاوینی 2019 بەرامبەر 49.5 ملیۆن یۆرۆ لە لیلی فەڕەنسییەوە روویکردە ریزەکانی ئەیسی میلان و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.

گرێبەستی رافایل لیاو لە نێوان خەون و راستیدا؛ بارسێلۆنا دەتوانێت بیگوازێتەوە ریزەکانی؟

لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەكان ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە پۆرتوگالیەكە دەربڕیوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، ئەیسی میلان نایەوێت دەستبەرداری لیاو بێت و پێیان وایە یاریزانەكە بۆ فرۆشتن نیە و رێگە نادەن یاریزانەكە ریزەكانی یانەكەیان جێبهێڵێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، تاكە مەرج بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەكە ئەوەیە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی بدرێت.

سەرچاوە ئیتاڵییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەك رافایێل لیاو 175 ملیۆن یۆرۆیە.


لیاو وەرزی رابردوو بە درێسی رۆسۆنێری لە 47 یاری 15 گۆڵ و 14 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button