ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

جموجۆڵەکانی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان؛ دۆخی دارایی بارسێلۆنا بەکوێ گەیشت؟

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا هاندەرانی بارسێلۆنا بەو هیوایەن باری لاری یانەکەیان راست بێتەوە و بلاوگرانا لەو قەیرانە داراییەی تێیکەوتووە رزگاری بێت، بەڵام خراپی دۆخی دارایی یەخەی یانەکەی گرتووە و دەستی بەستراوە.

دوای ڕۆیشتنی پیكێ و مێسی و سوارێز و بۆسكێتس و ئالبا، چاوه‌ڕێ ده‌كرا دۆخی دارایی بارسا كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بێت، به‌ڵام وه‌ك خۆیه‌تی و هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌.

بارسێلۆنا نەیتوانی پارێزگاریی لە گۆندوگان بکات

گۆندۆگان یاریزانێكی گرنگی بارسا بوو، به‌ڵام به‌هۆی زۆری موچه‌ی ساڵانه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان، ئیداره‌ی بارسا ناچار بوو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گۆندۆگان ده‌ستپێبكات بۆ ئه‌وه‌ی دۆستانه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان كۆتایی پێبهێنن.
له‌ لایه‌ك ئیداره‌ كاری بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرد گۆندۆگان ناچار بێت بڕوات، له‌لایه‌كیش ده‌یانویست دۆستانه‌ كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
گۆندۆگان خۆشی باسی له‌وبابه‌ته‌ كرد كه‌ له‌نێو ئیداره‌ی بارسا فشار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات.
دواجار گۆندۆگان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی بارسا و چاره‌سه‌ر بونی به‌شێك له‌ كێشه‌كانی دۆخی دارایی و موچه‌ بڕیاریدا بڕوات و له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مانچسته‌ر سیتی نزیكه‌.

گۆندوگان ساڵانە 12 ملیۆن یۆرۆ مووچە وەردەگرێت، بە رۆیشتنی مووچە زۆرەکەی لەکۆڵ دەبێتەوە، به‌ڵام هێشتا ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ری كۆتایی نییه‌، هێشتا پێویسته‌ بارسا یاریزانێك بفرۆشێت تا بتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاسای یه‌ك به‌ یه‌ك.
ڕۆیشتنی گۆندۆگان ته‌نها هاوكار بوو بۆ ناونوسكردنی دوو یاریزان كه‌ یه‌كێكیان ئینگۆ مارتینێزی به‌رگریكاره‌.

تۆمارکردنی ناوی دانی ئۆلمۆ و بەڕێکردنی ڤیتۆر رۆکی

هێشتا یانه‌ی بارسێلۆنا پانتایی موچه‌ی نییه‌ تا بتوانێت ناوی دانی ئۆلمۆ له‌ لیستی یاریزانه‌كان زیاد بكات.
پێویستی به‌وه‌یه‌ یاریزانێك دوربخاته‌وه‌، یاخود موچه‌ی یاریزانه‌كان به‌ گشتی كه‌م بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی دووه‌میان هیچ یاریزانێك ڕازی نییه‌ و پێشتر چه‌ند جارێك موچه‌كانیان كه‌مكردۆته‌وه‌.به‌هه‌موو پێوه‌رێك ڕۆكی به‌رازیلی داهاتووی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی هاتووه‌.
ئه‌و یاریزانه‌ له‌ پلانه‌كانی هانزی فلیكی ڕاهێنه‌ردا نییه‌ و ئیداره‌ش پێی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌توانێت یانه‌یه‌كی نوێ بۆ خۆی بدۆزێته‌وه‌.
ڕۆیشتنی ڕۆكی ، واته‌ ناونوسكردنی دانی ئۆلمۆ له‌ یانه‌ی بارسا.

کێی دیکە دەفرۆشێت؟

ئانسو فاتی و لینگلیت له‌و یاریزانانه‌ن كه‌ یانه‌ی بارسا به‌نیازی فرۆشتنیانه‌، ئه‌وه‌ش تا بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ یاسای یه‌ك به‌ یه‌ك و دواتر هه‌وڵ بۆ كڕینی یاریزانێكی نوێ بده‌ن.
هه‌ركات دوو یاریزان له‌ بارسا ڕۆیشتن، ئه‌وكات ده‌توانین باس له‌ كڕینی یاریزانی نوێ بكڕین.
بابه‌تی كڕینی نیكۆ ویلیامز یاخود رافایل لیاو یاخود كێیه‌زا ڕاست نابێت تا ئه‌وكاته‌ی دوو یاریزان له‌ بارسا نه‌ڕۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button