ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەفەرمی ئیمیلیانۆ مارتینێز گرێبەستەکەی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمئ ئیمیلیانۆ مارتینێزی ئەرجەنگینی گرێبەستەکەی نوێکردەوە.

ماڵپەڕی ئاستۆن ڤێلا بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی ئیمیلیانۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و گۆڵپارێزی یانەکە گرێبەستەکەی تا هاوینی 2029 لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا نوێکردووەتەوە.

گرێبەستەکەی مارتینێز لەگەڵ ڤێلا لە هاوینی 2027 کۆتایی دەهات، چەند یانەیەکی ئەوروپا چاویان لەسەر تواناکانی بوو، یانەکەی لەپێناو پارێزگاریکردن لە تواناکانی بە مووچەیەکی بەرزتر گرێبەستەکەیی نوێکردەوە.

گۆڵپارێزە تەمەن 31 ساڵانییەکە لە هاوینی 2020 بەبڕی 17.40 ملیۆن یۆرۆ لە ئارسیناڵەوە پەیوەندی بە ئاستۆن ڤێلا کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 160 یاریی کردووە، 54 ئەسیستی کردووە و 196 گۆڵی لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button