ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەفەرمی روگانی پەیوەندی بە ئایاکس کرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی دانیێل روگانی ئیتالی پەیوەندی بە ئایاکس کرد.

ماڵپەڕی فەرمی ئایاکس بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی بەرگریکاری یوڤێنتوس دانیێل روگانی گرێبەستی لەگەڵ ئایاکس واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی یانەکەیە.

گرێبەستی بەرگریکارە ئیتاڵییەکە لەگەڵ یانە هۆڵەندەییەکە بەشێوەی خواستن بۆ وەرزێک دەبێت، یاریزانەکە تا هاوینی 2025 یاریی بۆ یانە نوێیەکەی دەکات.

روگانی یاریی بۆ یانەکانی یوڤێنتوس، کالیاری، رێن و ئێمپۆلی کردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 295 یاریی کردووە، 19 گۆڵ و 4 ئەسیستی کردووە. 7 یاریی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش کردووە.

شەش نازناوی سێریا ئەی، چوار نازناوی جامی ئیتاڵیا و دوو نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button