ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ڤیتۆر رۆکی دەچێتە ریال بیتیس

بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک

Yariga App

یاریگا –

ڤیتۆر رۆکی لە چوونی بۆ ریزەکانی ریال بیتیس نزیکە، بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک درێسی یانە ئەندەلووسییەکە پۆشێت.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ڤیتۆر رۆکی هێرشبەری بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنا بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک تاوەکو هاوینی 2025 روودەکاتە ریزەکانی ریال بیتیس، بەبێ ئەوەی هیچ بژاردەیەکی کڕینەوەی یاریزانەکە لەناو گرێبەستەکەیدا هەبێت.

موندۆ دیپۆرتیڤۆ راشیگەیاندووە، گەرچی سپۆرتینگ لیبسۆن و پۆرتۆ ئۆفەریان پێشکەشی بارسا کردبوو، بەڵام ئەوان رازی نەبوون بارسا بتوانێت هاوینی داهاتوو رۆکی بگەڕێنێتەوە یانەکەی، لەکاتێکدا یانە کەتەلۆنییەکە نایەوێت بەیەکجاریی دەستبەرداری هێرشبەرە 19 ساڵانەکە بێت.

فابریزیۆ رۆنامۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ ڤیتۆر رۆکی و ریال بیتیس گفتوگۆی زیاتر لەبارەی وردەکارییەکانی گرێبەستەکەیان دەکەن بۆ ئەوەی بەفەرمی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە ببێتە یاریزانی یانە ئەندەلووسییەکە، کە رۆکی خۆی سەرجەم ئۆفەرەکانی دیکەی رەتکردووەتەوە و بیتیسی هەڵبژاردووە.

رۆکی سەرەتای ئەمساڵ بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ ئاتلێتیکۆ پاراناینسی بەڕازیلییەوە روویکردە ریزەکانی بارسێلۆنا، بە درێسی بارسا لە 16 یاری 2 گۆڵی کردووە و تاوەکو هاوینی 2031 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button