ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ گوندۆگان دەگەڕێتەوە مانچێستەر سیتی

Yariga App

یاریگا –

ئیلکای گوندۆگان بارسێلۆنا جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە مانچێستەر سیتی.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەمووشتێک کۆتایی هاتووە، گوندۆگای ئەڵمانی بارسێلۆنا جێدەهێڵیت و جارێکی دیکە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی دەکات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتالییەکە، گرێبەستەکەی ئیلکای لەگەڵ بلوو موون بۆ وەرزێک و تا هاوینی 2025 دەبێت. یاریزانەکە بەبێبەرامبەر بارسێلۆنا جێدەهێڵێت.

ئیلکای لە هاوینی رابردوودا، بە گواستنەوەیەکی ئازاد پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد. لە وەرزێکدا پێنج گۆڵ و 9 ئەسیستی لە 36 یاریدا هەبوو. بەڵام لە یانەکە ئاسوودە نەبوو، بەردەوام رەخنەی لە ئاستی یاریزانانی تیپەکەی دەگرت.

گوندۆگان لە هاوینی 2016 بەبڕی 27 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد. بەدرێسی یانە ئینگلیزییەکە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 304 یاریی کردووە، 60 گۆڵی کردووە و 38 گۆڵی دروستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، پێنج نازناوی پرێمەرلیگ، دوو نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، چوار نازناوی جامی خولی ئینگلتەرا و دوو نازناوی جامی قەڵغانی لەگەڵ سیتیزن بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button