ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتگرنگترین

گرێبەستی رافایل لیاو لە نێوان خەون و راستیدا؛ بارسێلۆنا دەتوانێت بیگوازێتەوە ریزەکانی؟

Yariga App

یاریگا –

میدیاکانی کەتەلۆنیا لە 24 کاتژمێری رابردوو دەنگۆی هەوڵەکانی بارسێلۆیان بۆ گواستنەوەی رافایل لیاو گەرم کردووە، لەکاتێکدا یانە کەتەلۆنییەکە بە قەیرانێکی قووڵی دارایی تێدەپەڕێت.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممەیدا رایگەیاندووە ‘بارسێلۆنا خوێندنەوە بۆ گواستنەوەی رافایل لیاو دەکات، لەکاتێکدا دەزانن زەحمەتە’، رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیش لە ژمارەی ئەمڕۆیدا لەبارەی نوێترین دەنگۆیەکانی هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە نووسیویەتی ‘گواستنەوەی لیاو خەونی خوان لاپۆرتا و دیکۆیە، بەڵام ئەیسی میلان ئامادە نییە دەستبەرداری بێت’.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لەناو یانەی بارسێلۆنا بڕوایان وایە گرێبەستکردن لەگەڵ رافایل لیاو ئەستەم و مەحاڵە، چونکە نرخی ئەو هێرشبەرە پۆرتوگاڵییە 90 بۆ 100 ملیۆن یۆرۆیە و یانە کەتەلۆنییەکە لە قەیرانی داراییدایە.

Image

بۆچی بارسێلۆنا دەیەوێت لیاو بگوازێتەوە ریزەکانی؟

فیرناندۆ پۆلۆ رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا لەبەر سێ هۆکار دەیەوێت رافایل لیاو بگوازێتەوە ریزەکانی.

دەیەوێت تیپەکەی بەهێز بکات و وەڵامی گرێبەستەکەی کیلیان ئێمباپێی ریال مەدرید بداتەوە، لە رووی ئابووریشەوە ئەم گرێبەستە سوودی بۆ بلاوگرانا دەبێت و لە رێوڕەسمی کردنەوەی یاریگا نوێیەکەی یانەکە پێویستە، خوان لاپۆرتا دەیەوێت لە ئێستاوە کار بۆ هەڵبژاردەی سەرۆکایەتی یانەکە بکات و دەیەوێت بەم گرێبەستە نەیارەکان و رکابەرەکانی لە بارسێلۆنا لاواز و بێدەنگ بکات.

بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، هانز فلیک راهێنەری ئەڵمانی یانەکە داوای گواستنەوەی هێرشبەرەکەی ئەیسی میلانی کردووە، یانەکە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لەگەڵ لیاو دەستی بە گفتوگۆ کردووە و بەرپرسانی بارسا متمانەیان هەیە بە فرۆشتنی پێنج بۆ شەش یاریزان دەتوانن ناوی لیاو بۆ وەرزی نوێ تۆمار بکەن.

لیاو تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ ئەیسی میلان هەیە، هاوینی 2019 بەرامبەر 49.5 ملیۆن یۆرۆ لە لیلی فەڕەنسییەوە روویکردە ریزەکانی ئەیسی میلان و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 90 ملیۆن یۆۆریە. لیاو وەرزی رابردوو بە درێسی رۆسۆنێری لە 47 یاری 15 گۆڵ و 14 ئەسیستی کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button