ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ لە گواستنەوەی پاڵەوانێکی ئەوروپا نزیکبووەتەوە

بەهای گواستنەوەکە دەگاتە 30 ملیۆن پاوەند

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ لە گواستنەوەی میکێل مێرینۆ، بەرگریکاری ریال سۆسیداد نزیکبووەتەوە.

لە دوای تەواوبوونی یارییەکانی یۆرۆی 2024، ئارسیناڵ گفتوگۆکانی لەگەڵ یانە باسکییەکە دەستپێکرد و هەفتەی رابردوو، ئاماژەی ئەرێنی لە گفتوگۆکان دەرکەوتن.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، جۆکین ئاپێریبای، سەرۆکی ریال سۆسیداد لە لەندەن بووە و خۆی سەرپەرشتی گفتوگۆکانی لەگەڵ ئارسیناڵ کردووە.

سۆسیداد گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی مێرینۆ ریزەکانی جێدەهێڵێت، بەڵام گفتوگۆکانی درێژکردووە، تاوەکو زۆرترین پارەی دەستبکەوێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە بێت، سۆسیداد ئامادەنییە بە کەمتر لە 30 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری مێرینۆ ببێت، بۆیە گفتوگۆکان درێژبوونەتەوە.

مێرینۆ بەشداری لە یاری کردنەوەی وەرزی نوێی لالیگا لە بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ نەکرد، ئەمەش گومانەکانی مانەوەی زۆر کەمدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button