ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەمرابت فیۆرێنتینا جێدەهێڵێت

مان یونایتد نایگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ناپۆلی هەنگاوی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی سوفیان ئەمرابت، یاریزانی مەغریبی ناوە.

ماتیۆ مۆرێتۆ، رۆژنامەنووسی دیاری گواستنەوەی یاریزانان روونیکردووەتەوە، ئەمرابت سوورە لەسەر جێهێشتنی فیۆرێنتینا و ناپۆلی لەسەر داوای ئانتۆنیۆ کۆنتی، هەنگاوەکانی گواستنەوەی دەستپێکردووە.

ئەمرابت زۆر حەزی لە مانەوەبوو لە مانچێستەر یونایتد، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بە خواستن یاری بۆ شەیتانە سوورەکان کرد، بەڵام ئێریک تێن هاخ، گرنگی بە هێشتنەوەی نەدا، چونکە بەهای گواستنەوەی دەگاتە 25 ملیۆن یۆرۆ.

سوفیان لە وەرزی رابردوودا بەشداری لە 30 یاریدا کرد و لەگەڵ مان یونایتد بووە پاڵەوانی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button