سعوودیەگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ مه‌رج له‌ نه‌سڕ ده‌مێنێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یانه‌ی نه‌سڕی سعودی  مەرجێکی بۆ مانه‌وه‌ له‌ یانه‌ سعودیەكه‌ داناوە.

گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسر لە کۆتایی وەرزی 2024-2025 کۆتایی دێت، یاریزانە پۆرتوگالییەکە دەیەوێت پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ یاریزانی دیكه‌ بهێنێتە تیپەکەی بۆ ئەوەی نازناوەکان بەدەستبهێنێت.

تۆڕی کریشی پورتوگالی و ماڵپه‌ری وه‌رزشی سعودیه‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌، رۆناڵدۆ له‌ دۆخی یانه‌ی نەسر ناڕازیه‌، بەتایبەت دوای دۆڕانیان له‌ جامی سوپەری سعودیە بە یانەی هیلال بە ئەنجامی 1-4.

تۆڕەکە رایگەیاندووه‌، رۆناڵدۆ پێی وایە نەسر به‌و پێكهاته‌ی ئێستای ناتوانێت له‌ پاڵەوانێتییەكان لەگەڵ یانەی هیلال رکابەری بکات.

روونیشیکردەوە، دۆن پەیوەندی به‌ لیژنەی وەرگرتنی یاریزانان لە خولی سعودیە دەکات بەمەبەستی باشترکردنی پێکهاتەی نەسر بۆ وەرزی 2024-2025، بەڵام لە ئەگەری وەڵام نه‌دانەوە، بڕیارەکەی رۆناڵدۆ دەبێتە جێهێشتنی نەسر و  یاریکردن بۆ یانەیەکی تر.

نەسر لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی تەنها دوو گرێبەستی كردووه‌، لەوانە پینتۆی گۆڵپارێزی بەڕازیلی و سالم نەجدی، ئه‌م مه‌رجه‌ی رۆناڵدۆ له‌ كاتێكدایه‌ دوای 10 رۆژی دیكه‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان داده‌خرێت .

بابەتی زیاتر

Back to top button