ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بڕۆخا دەبێتە هاوڕێی عەلی حەمادی

هیچ دەرفەتی یاریکردنی لە چێڵسی نەماوە

Yariga App

یاریگا –

ئیپسویچ تاون لەگەڵ چێڵسی رێککەوت و ئامادەیە ئارماندۆ بڕۆخا بە خواستن بگوازێتەوە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەکە ئێستا گفتوگۆ لەسەر مەرجی گواستنەوەی هەمیشەیی دوای تەواوبوونی وادەی خواستنەکەی دەکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ بڕۆخا پشکنینی پزیشکی لە ئیپسویچ بکات، بەڵام ئەستەمە بتوانێت بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئامادەبێت.

یاریزانی تەمەن 22 ساڵان لە سەرەتای ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ لەگەڵ تیمی لاوانی چێڵسی مەشقەکانی کردووە، ئەمەش دوای یەکلاییبوونەوەی چارەنووسی لەگەڵ ئێنزۆ مارێسکای راهێنەر.

چێڵسی داوای بڕی 30 ملیۆن پاوەند وەک بەهای گواستنەوەی هەمیشەیی دەکات، ئەمەش ئاستەنگی لە گواستنەوەی بۆ چەند یانەیەک دروستکرد.

بڕۆخا پێشتر بە خواستن یاری بۆ یانەکانی ساوسامتن و فولهام کردووە و گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2028 لە ستامفۆرد بریج بەسەردەچێت.

یاریزانە ئەلبانییەکە لە ساڵی 2009 لە ئەکادیمیای تۆتنهامەوە پەیوەندی بە ئەکادیمیای چێڵسییەوە کرد، لە مارس/ئاداری ساڵی 2020 یەکەم یاری لەگەڵ تیمی یەکەمی چێڵسیدا کرد.

لە دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ساڵی 2022 تووشی پێکانی پچڕانی بەستەرەکان بوو، ئەمەش بۆ ماوەی 9 مانگ دووریخستەوە.

لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی رابردوودا، بڕۆخا بە خواستن پەیوەندی بە فەرلهام کرد، بەڵام لە دوای هەشت یاریی، نەیتوانی هیچ گۆڵێک بکات.

لە وەرزی 2021-22 بە خواستن یاری بۆ ساوسامتن کرد، لە ووەرزەدا 9 گۆڵی لە 38 یاریدا کرد.

جۆرج هیرست، هێرشبەری سەرەکی ئیسپویچ تاونە، بەڵام بەهۆی تووشبوونی بە پێکان بۆ ماوەیەکی درێژ دووردەکەوێتەوە. ئێستا هەریەکە لە لیام دێلاپ و عەلی حەمادی بژاردەی هێرشبردنی کیران مەککێنان.

بابەتی زیاتر

Back to top button