ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێنکێتیا بووەتە سەرئێشە بۆ ئارتێتا

بەرزی داواکارییەکانی دارایی ئاستەنگییان دروستکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ پەلە لە فرۆشتنی ئێدی ئێنکێتیا ناکات و چاوەڕێی گەیشتنی ئۆفەرێکی گونجاوە.

لە سەرەتای بازاڕی گواستنەوەدا، ئارسیناڵ ناوی ئێنکێتیای لەسەر لیستی فرۆشتن زیادکردووە، چەند یانەیەک هەوڵی گواستنەوەیان داوە، بەڵام داواکارییەکانی دارایی ئارسیناڵ بەرزن.

فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ نایەوێت بە کمەتر لە 35 ملیۆن پاوەند، رێگە بە چوونە دەرەوەی ئێنکێتیا بدات و ئەمەی بەڕوونی بە یانە گرنگیپێدەرەکان راگەیاندووە.

لە سەرەتای مێرکاتۆی هاوینەدا، ئۆڵێمپیک مارسیلیا زۆر هەوڵی گواستنەوەی ئێنکێتیایدا، بەڵام بەرزی داواکارییەکانی دارایی گەنەرز، رێگربوون لە گواستنەوەی بۆ خولی لیگ وەن.

ئێنکێتیا دەیەوێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت، بەڵام میکێل ئارتێتا لە پێکهاتەی سەرەکی پێویستی پێی نییە، بۆیە لەسەر لیستی فرۆشتنی داناوە.

ئێستا نۆتینگهام تاکە یانەیە لە پڕۆسەی گفتوگۆدابێت، بەڵام ئێڤەرتنیش ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button