ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سانچۆ دەچێتە یانەیەکی رکابەری مانچێستەر یونایتد

بازاڕی گواستنەوە گەرموگوڕ دەبێت

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت چێڵسی دەرگای بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی دانەخستبێت.

چێڵسی تاوەکو ئێستا لەم مێرکاتۆی هاوینەدا، هەشت یاریزانی گواستووەتەوە، پێدەچێت چاوی لە گواستنەوەی یاریزانی دیکەش بێت، بە تایبەت دوای دۆڕانی یاری کردنەوەی پرێمەرلیگ بە مانچێستەر سیتی.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد پێی وایە، چێڵسی لە دوا رۆژەکانی گواستنەوەدا، ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی جەیدن سانچۆ پێشکەش دەکات.

پێدەچێت سانچۆ لە دەرەوەی پلانەکانی ئەم وەرزەی ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد بێت، چونکە هیچ ئاماژەیەک بۆ یاریپێکردنی لە پێکهاتەی سەرەکیدا نییە.

چێڵسی دەمێکە چاودێری دۆخی سانچۆ دەکات، بەڵام مان یونایتد روونیکردووەتەوە، بە کەمتر لە 40 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری خزمەتەکانی ئەستێرە ئینگلیزییەکە نابێت.

چێڵسی لە مێرکاتۆی هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ یاریزانان تۆسین ئادارابیۆیۆ، عومەری کێڵیمان، مارک گیو، کێرنان دەوسبێری هۆڵ، رێناتۆ ڤێیگا، کەیڵب ویڵی، ئارۆن ئانسێلمینۆ و پێدرۆ نێتۆ واژۆ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button