ئینگلتەراگرنگترین

مژدەی گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بە هاندەرانی مانچێستەر یونایتد درا

Yariga App

یاریگا –

لێدوانی دڵخۆشکەر بە گوێی هاندەرانی مانچێستەر یونایتدا درا بە موژدەی گەڕانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ئۆڵدترافۆرد.

دۆن لە کاروانی خۆیدا دوو سەردەمی جیاواز درێسی شەیتانە سوورەکانی پۆشیوە. یەکەمیان دوای سپۆرتینگ لیشبۆنە لە 2003-2009 و دووەم جاریش دوای سەردەمە ئەفسانەییەکەی ریاڵ مەدرید کە 2021-2021 بوو لە سەردەمی هەردوو راهێنەر رالف راگنیک و دواتر ئێریک تێن هاخ.

لە یەکەم ماوەیەدا دۆن وەک وەک لاوێک هات و وەک ئەفسانەیەک یانەکەی جێهێشت. لە دووەمیاندا وەک ئەفسانەیەک گەڕایەوە و وەک دڵشکاوێک جێیهێشت.

لە نوێترین لێدوانیدا لویس ساهای هاوتیمی پێشووتری ئەفسانە پۆرتوگالییەکە کاتێکی زۆری بۆ قسەکردن لەسەر رۆناڵدۆ تەرخانکرد و وتی

کریستیانۆ ئەو تامەزرۆیی و خۆتەرخانکردنەی تێدایە رۆژێک بگەڕێتەوە بۆ مانچێستەر یونایتد. ئەوەش یان وەک دەستەی راهێنەر دەبێ یان تەنانەت وەک راهێنەری یەکەمیش. ماوەی دووەمی ئەو بەو شێوە کۆتایی نەهات کە هەمووان هیوایان دەخواست. دەبینی بۆ ئەوە وا نیگەرانیشی کرد. هەمان ئەو پێکەوەیی و تامەزرۆییەی لە لاوەکاندا نەبینی کە پێشتر لە مانچێستەری سەردەمی زووتردا بینیبووی.

ئەستێرەکەی پێشووی فەڕەنسا کە لە 2004 تا 2008 درێسی مان یوی پۆشی، لە درێژەی لێدوانەکانیدا وتی

ئێستا رۆناڵدۆ باش دەزانێ پێویستی بە رێگەیەکی نوێیە کە چۆن پەیوەندی بکات ئەوکاتەی دەبێ بە را‌هێنەر. کە بێگمان وەک ئەو پێشتر توند و راشکاو نابێت وەک ئەوکاتەی لە یانەکەبوو. زۆر هەوڵ دەدات کە چۆن بتوانێ سەرکەوتووبێ و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو زانینێکی خۆی بەکاردەهێنێ. هەروەک رۆی کینمان بینی کە بوو بە راهێنەر، خاوەنی سەرکەوتنە لەو بوارە.

کریستیانۆش دەزانێ وەک راهێنەر دەبێ چی بکات. هیچ هۆکارێک نابینم کە سەرکەوتوو نەبێ.

ئەگەرچی پێناچێ گەڕانەوەی دۆن بەم نزیکانە رووبدات، بەتایبەت لە بوونی تێن هاخ لە راهێنەرایەتی یانەکە کاتێک نێوانیان قڵیشایەوە و زۆر شت لەنێوانیاندا روویدا. بەڵام تاقیکردنەوەی بواری راهێنەرایەتی شتێکی خودی ئەفسانەکەی مادێرا ئارەزووی دەکات.

ساها و رۆناڵدۆ بەرزکردنەوەی نازناو لە مانچێستەر یونایتد        

 

بابەتی زیاتر

Back to top button