بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

تایبەت بە یاریگا؛ دهۆک گرێبەستی سێ یاریزانی یانەکەی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دهۆک گرێبەستی هەریەکە لە محەمەد سەعید و ئاکۆ حوزێر و سیابەند عەگید نوێدەکاتەوە و هەر سێ یاریزانەکە لە یانەکە دەمێننەوە.

ئاکۆ حوزێر ناوەڕاستکاری لاوی یانەکە گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە درێژ دەکاتەوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵۆیەکانی چیا واژۆ دەکات، محەمەد سەعید بەرگریکاری یانەکەش گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە و لە یانەکەی دەمێنێتەوە.

سیابەند عەگید یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە و دهۆک پارێزگاری لەو یاریزانەش دەکات، وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق درێسی دهۆک دەپۆشن.

یانەی دهۆک بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئاکۆ حوزێری راگەیاندووە، بەمزووانە گرێبەستی محەمەد سەعید و سیابەند عەگیدیش رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ یانەی دهۆک نوێکردنەوەی گرێبەستی محەمەد ساڵح گۆڵپارێزی یانەکەی راگەیاند و پێشتریش نوێکردنەوەی گرێبەستی هاروون ئەحمەد و ئەحمەد بەشاری راگەیاندبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button